كاروانێكی هێزەكانی ئەمەریكا چوونە شاری قامیسلۆ

کوردستان

17/11/2019‌ 1859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی پەیامنێری تەلەفزیۆنی "روسیا ئەلیەوم" لەرۆژئاوای كوردستان، ئەمرۆ یەكشەممە كاروانێكی سەربازی ئەمەریكی چوونەتە ناو شاری قامیشلۆ.

هەر بەپێی پەیامنێرەكە، دواتر كاروانەكە روویان كردووەتە رۆژهەڵاتی شارەكە بەئامانجی ئەنجامدانی گەرانی سەربازی لەناوچەكە  .

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە واشنتۆن رایگەیاند، ئەوان نایانەوێت هاوپەیمانەكانیان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە كۆنترۆڵكردنی كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا بێبەش بكەن.

پێشتریش میدیاكانی ئەمەریكا باسیان لەوە كردبوو، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر فراوانكردنی ئەركی سەربازی ئەمەریكی بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی سوریا دەربڕیوە .