دوو ئەگەر بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی سەرتاسەری ئەمریكا-روسیا

جیهان

20/11/2019‌ 2774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی (میسل پۆلسكا)ی پۆڵەندی دوو ئەگەری بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لە نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەكی ئەتۆمی، ئەمریكا و روسیا ی داناوە.

رۆژنامەكە وای دەبینێت، ئەگەری یەكەم ئەوەیە سوپای ئەمریكا هێرشێكی فراوان بۆ سەر روسیا ئەنجام بدات بەسەرجەم ئەو رێكارانەی لەبەردەستدایە، لە نێویاندا بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی.

نووسەری راپۆرتەكە (ئەنتۆنی كونیوچفسكی) لەم بارەیەوە دەڵێت: لە نموونەی ئەگەری روودانی ئەم هێرشەدا مەترسی زۆر پەیدا دەبێت، چونكە كرملین توانای ئەوەی هەیە هەمان وەڵامی وێرانكەرانەی ئەمریكا بداتەوە.

سیناریۆی دووەم ، بەگوێرەی قسەی نووسەر بریتییە لە ئەنجامدانی چەند هەنگاوێك، بەوەی روسیا لەڕووی ئابوورییەوە كەنارگیر بكرێت و لەسەر ئەم میتۆدە كار بكرێت بۆ گۆڕینی سەركردایەتی سیاسی ئەو وڵاتە.

نووسەر پێیوایە كاركردن لەسەر ئەم رێرەوە، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی سەبازی زۆر رێی تێدەچێت، لەبەرئەوەی واشنتۆن پەلەیەتی و بە رێژەیی پێویستی بەجەنگێكی چوارچێوە فراوانە.

سەرەرای ئەوەش، روسیا لە دیدی ئەمریكادا زیاتر بەنەیار تەماشا دەكرێت، بۆیە پێویستە هەوڵی ئەوە بدات بەسەرجەم رێكارە جیۆسیاسییەكان ئەم وڵاتە ملكەچی خۆی بكات.

رۆژنامە پۆلەندییەكە باسی لەوە كردووە روسیا لە سەختترین دۆخدا توانیویەتی چەند گۆڕانكارییەكی لێهاتوانە لە سەر نەخشەی شەترەنجدا بكات، بەوەی سەركەوتنێكی بەرچاوی لەسوریا بەدەست هێناوەو پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا و ئیسرائیلدا پەرە پێداوە، كەچی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی بەرچاو شكستی هێناوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا