ئەو هۆكارانەی نەیانهێشت ترامپ‌و ئەردۆغان بگەنە رێككەوتن

جیهان

20/11/2019‌ 4058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بە دەستبەتاڵی لەئەمریكا گەڕایەوە، دوای ئەوەی لەواشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ئەردۆغان سەرەتای ئەم مانگە سەردانەكەی ئەنجامدراو چەند هۆكارێكیش هەبوو، بۆ ئەوەی نەگەنە رێككەوتن‌و چارەسەری كێشەكانیان نەكەن.

دۆسییەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
هەردو وڵات خاوەن دیدگای جیاوان سەبارەت بە دۆسییەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، توركیا خەمی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەی كوردەكانی سوریایە، كە خستوونییە "لیستی تیرۆر"ەوە، لە كاتێكدا واشنتۆن خەمی گەورەی بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی داعشە.

موشەكی (ئێس – 400)
ئەم پرسە واشنتۆنی توڕە كردووە، چونكە كڕینی ئەو سیستەمە موشەكییە لەلایەن توركیاوە لەگەڵ سیستەمی بەرگری ناتۆدا ناگونجێت و هەڕەشەش لە فڕۆكەی فیشەكەداری ئێف – 35 ی ئەمریكی دەكات، بەمەش توركیا بەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ مۆسكۆدا، ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا قووڵتر دەكاتەوە، ئەمەش وا دەكات ئەمریكا بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریكا بەهۆی سزاكانەوە، سزای ئەنقەرە بدات، هەر ئەمەش وایكرد ئەمریكا ئەنقەرە لەپرۆگرامی فڕۆكەی ئێف – 35 دووربخاتەوە.

دۆسییەی كوردەكانی سوریا
دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ بە كێشانەوەی هێزەكانی لە باكووری سوریا، ئەم پرسە بووە پرسێكی تەوەری و گرنگ بۆ واشنتۆن، بە تایبەتیش دوای ئەوەی توركیا هێرشی سەربازی كردە سەر ڕۆژهەڵاتی فوڕات و هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیان لێدەكرێت، ئەمەش وایكرد واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندی سزای ئابووری قورس بكات بەسەر توركیادا، دوای سەردانەكەی هەردوو وەزیری بەرگری‌و دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەنقەرە، توركیا هێرشەكانی وەستاندن، بەو مەرجەی كوردەكان هێزەكانیان لەو ناوچانە بكشێننەوە، كە قووڵاییەكەی 30 كیلۆمەترە. 

ئەنقەرە پێیوایە كوردەكان لەو ناوچانە نەكشانەوە، بۆیە ئەردۆغان چوو بۆ واشنتۆن ئەو داواكارییەی لە ئیدارەی ئەمریكا هەبوو.

لێكنزیكبوونەوەی توركیا – ئێران
لێكنزیكبوونەوەی تاران و ئەنقەرە ئەمریكای توڕە كردووە، واشنتۆن ئەم كارە وا لە قەڵەم دەكات، كە لاوازكردنی سزا ئەمریكییەكانی سەر ئێرانە، توركیاش دەروازە و دەرچە بۆ ئێران دەكاتەوە،‌ تا لە سزاكان دەربازی بێت، ئێستا دەزگای دادوەری ئەمریكا لە پرسی بانقی خەلقی توركی دەكۆڵێتەوە، كە كارئاسانی بۆ ئێران كردووە، ئەنقەرەش پێیوایە ئەو پرسە بە سیاسی كراوە و بەرگریش لە بانقەكە دەكات.

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی
هەردوولا ئەوەیان ورژاندووە، كە قەبارەی بازرگانی نیوانیان بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزدەكەنەوە، وردەكاری ئەم كارەش تا ئێستا لە تاوتوێكردن دایە.

سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ توركیا شكستیهێناوە، هەردوو سەرۆك لەسەر ئاستی ناوخۆیی شكستیانهێنا لە گەیشتن بەئامانجەكانیان، هەردووكیان تووشی ڕەخنەی زۆری ناوخۆی بوونەوە لە لایەن بەرهەڵستكارەكانیانەوە.
 
لە ئەنقەرە بەرهەڵستكاران ڕەخنەی توندیان لە ئەردۆغان گرت سەبارەت بە  تێچوونی سەردانەكەی كە گەیشتە بڕی 82 ملیۆن لیرەی توركی (14.25 ملیۆن دۆلار) ، لە كاتێكدا ئابووری توركیا لە دۆخیكی نالەبار دایە، بەوەش‌ تۆمەتبارییان كرد كە دارایی توركیا بەفیڕۆ دەدات لە پێناو چەند پرسێكی شكستخواردووی  سیاسەتی دەرەوە. 

لە ئەمریكاش ڕەخنەی توند لە تڕەمپ گیرا بەوەی پێشوازی لە سەردانەكەی ئەردۆغان كردووە، سەرباری ئەوەی تڕەمپ دەزانی كە ئەم سەردانە لەگەڵ بەها و بنەما ئەمریكییەكاندا ناتەبایە، ئەمە سەرباری ئەوەی تۆماری ئەردۆغان لە بواری مافەكانی مرۆڤدا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی لە دۆخیكی زۆر خراپدایە.

سەرچاوە: موستەقبەل
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر