ئەو ئۆتۆمبیلەی كێبڕكێ لەگەڵ ئۆتۆمبیلەكانی BMW دەكات

جیهان

02/12/2019‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Genesis  ساڵی ئەمساڵ چەندین ئۆتۆمبیلی نایابی نمایشكردن یەكێك لەو ئۆتۆمبیلانە ئۆتۆمبێلی G70 یە، كە بەوە ناسراوە كێبڕكێ لەگەڵ ئۆتۆمبیلەكانی BMW دەكات

ئۆتۆمبیلەكە ئۆتۆمبیلێكی گەنجانەیە و شێوەیەكی وەرزشی هەیە، خاوەنی گڵۆپی LED پاش و پێشە و بەوە ناسراوە بەزووترین كات دەچێتە دڵی گەنجانەوە

ئۆتۆمبیلەكە توانای هەڵگرتنی پێنج سەرنشینی هەیە و خاوەنی دوو ڕونمایە، كە پێی دەوترێت مەڵتی میدیا، یەكێكیان لەلای شۆفێرەكەیەو ئەوی تریان لە ناوەڕاستەوەیە

ئەو ئۆتۆمبیلە دوو جۆر بزوێنەری بۆ دروستكراوە، یەكێكیان 4 پستۆنە و كێشی 252 ئەسپی هەیە لە ماوەی پێنج چركەدا لە سفرەوە دەگات بە 100 كیلۆمەتر

بزوێنەرەكەی تر 6 پستۆنە و كێشی 510 ئەسپی هەیە و لە توانایدایە بە 4 چركە لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی و بە سرنشینەوە دەتوانێت 270 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ببڕێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ