بارەگاكەی موقتەدا سەدر لەبەغدا بۆردومان دەكرێت

عیراق

07/12/2019‌ 1124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بارەكای موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، لەشاری بەغدا، كە بە "حەننانە" ناسراوە بۆردومانكرا.

سەرچاوەیەك ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، كە بارەگای تایبەتی موقتەدا سەدر لەشاری بەغدا لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانكراوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، بۆردومانەكە دوای ئەو فەرمانەی سەدر بووە بۆ هێزەكانی، كە داوای كردووە خۆپیشاندەرانی شارەكانی عێراق بپارێزن.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو هێزێكی چەكدار لەشاری بەغدا هەڵیانكوتایە سەر خۆپیشاندەران‌و دەیان كەسیان لێكردنە قوربانی.

لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا موقتەدا سەدر فەرمانی بەهێزەكانی كرد، خۆپیشاندەران بپارێزن‌و بەرگریان لێبكەن.

هـ ـ ح