گۆڕان لەتێنەپەراندنی پرۆژەیاسای چاكسازی نیگەرانە

کوردستان

10/12/2019‌ 936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان لەتێنەپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاكسازییەوە نیگەرانەو لەو بارەوەشەوە داوای روونكردنەوەی كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەچەند رۆژی رابردوو لەكۆبوونەوە ناخۆییەكانی گۆڕان باسی پرۆژە یاسای چاكسازی كراوەو نیگەرانی لەبارەی تێنەپەڕاندنی نیگەرانی دەربڕاوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی، گۆڕان لەرێگەی پەیوەندییە تایبەتییەكانی داوای روونكردنەوەیان لەبەرپرسانی پارتی لەحكومەت كردووەو داوایان كردووە، پەلە بكرێت لەتێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیە.

پێشتر گۆڕان رایگەیاندبوو، كە ئەوان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بەشداری لەحكومەت دەكەن‌و ئەگەر لەماوەیەكی دیاریكراو پرۆژەی چاكسازی تێنەپەڕێرێت، هەڵوێستیان دەبێت.

هاوكات لەچوارچێوەی نیگەرانییەكانی گۆڕان چەند وتارو لێدوانێكیان لەبارەی پرۆژەی چاكسازی بڵاوكردووەتەوەو بڕیارە میدیاكانی بزووتنەوەكە لەو بارەوە هەڵمەتێك دەست پێبكەن.

هـ ـ ح


بەپەلە