كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان دوادەخرێت

کوردستان

10/12/2019‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دوادەخرێت، كە بڕیاربوو لەكۆتایی ئەمساڵ بۆ خۆرێكخستنەوە ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی باڵاو ئاگاداری ناو گۆڕان دراوە بەشارپرێس، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە لەكۆتایی ئەمساڵ كۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجامنەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریداوە لەجیاتی كۆنفرانسی نیشتمانی دەست بەرێكخستنەوە بكات لەمساڵداو بۆ ئەوەش لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە.

لیژنەكەی گۆڕان لەلایەن زمناكۆ جەلال رێكخەری ژووری هەڵبژاردنەكان بۆ دەڤەری سلێمانی ‌و ئاسۆ رەحیم بۆ دەڤەری هەولێرو دهۆك سەرپەرشتی دەكرێت‌و لەو بارەشەوە دەستیان بەكارەكانیان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدابوو لەكۆتایی ئەمساڵ كۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجامبدات، كە بەپێی دەستووری ناوخۆیی ئەو بزووتنەوەیە دوو ساڵ جارێك دەبێت ئەنجامبدرێت.

لەبارەی هۆكاری دواخستنی كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان سەرچاوەكە وتی: جڤاتی نیشتمانی پێیباش بووە لەهەنگاوی یەكەمدا خۆی رێكبخاتەوەو هەنگاوی دووەمیش كۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجامبدات، كە ئەوەش دەكەوێتە ساڵی داهاتوو.

هـ ـ ح