هێزەكانی ئەمەریكا لەرۆژئاوای كوردستان رێگریان لەدەورییەیەكی سەربازی روسی كرد

کوردستان

11/12/2019‌ 2492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ هێزەكانی ئەمەریكا لەگوندەواری تربەسپی لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ ڕێگریان لە پەڕینەوەی دەورییەیەكی سەربازی روسی كردووە ،كە دەیانەویست گەڕانێكی دیدەوانی بۆ ناوچەكە ئەنجام بدەن .

روانگەی سوری بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەو تیمە سەربازییەی روسیا دەیانەویست گەڕانێكی دیدەوانی بۆ ناوچەی تەل عەلۆ لەگوندەواری تربەسپی ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە ڕێگریان لێكراوە و  ناچاریان كردوون پاشەكشە بكەن .

لەماوەی رابردوودا هێزەكانی روسیا تەنیا لە لەناوچەكانی عەین عیسا و ناوچەكانی تری گوندەواری باكووری رەققە گەرانی سەربازیان هەبووە، هەروەك روسەكان لە شارۆچەكی عەین عیسا بنكەیەكی سەربازیان هەیە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی