شارپرێس پیلانێكی توركیا بۆ هێرشی سەر چەند ناوچەیەكی هەرێم ئاشكرادەكات

کوردستان

16/12/2019‌ 4623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا لەكاردانەوەی ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بە جینۆساید لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، پیلانی هەیە هێرش بكاتە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست شارپرێس كەوتووە، توركیا پلانی هەیە هێرشەكانی لەشنگال‌و دهۆك‌و ناوچەكانی بارزان‌و قەندیل‌و تەنانەت مەخموریش ئەنجامبدات.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە هێرشەكان بەفەرمانی راستەوخۆی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامدەدرێت، كە هێرشێكی فراوانیش دەبێت. 

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەیاسای بەجینۆسایدناساندنی ئەرمەنەكانی پەسەند كرد، ئەنجوومەنی پیرانیش هەفتەی رابردوو هەمان پرۆژەی پەسەند كرد، ئەوەش كاردانەوەی توركیای بەدواوە هات.

پێشتریش لەلێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، لەهەر كوێیەكی هەرێمی كوردستان گەریلاكانی پەكەكەی لێبێت هێرش دەكەینە سەریان، ئەگەر لەكەمپی مەخمووریش بێت.

هەروەها رایگەیاند، كەمپەكە بووەتە شوێنی گەریلاكانی پەكەكە، بۆیە هێرش دەكەینە سەری‌و لەشنگالیش رووبەڕوویان دەبینەوە.

هـ ـ ح