67 ساڵ دوژمنكاری.. لابردنی موسەدق تا كوشتی قاسم سلێمانی

جیهان

05/01/2020‌ 1582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێرانی مستەفا شێخ محەمەد
کوژانی سەردار قاسم سلێمانی سەرۆکی سوپای قودسی ئێرانی، لە پڕۆسەیەکی هەوایی ئەمریکادا، ئاماژەیەکە لە سەر زیاتر ئاڵۆزبونی پەیوەندیەکانی هەردوو دەوڵەت، ئەوەش زێدە بارێکە لەسەر روبەروبونەوەکان و هەوڵە بێ ئاکامەکانی نزیک بونەوەی هەردوو ووڵات، لە خوارەوە چەند وەرزێک لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا ئەخوێنیتەوە، لە پەیوەندیە دوژمنایەتی نێوانیان. 

لە 19ئابی 1953 بە رێکەوتن لەگەڵ بەریتانیا، ئەمریکا   محەمەد موصەدقی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات لە سەر کار لابرد، ئەوەش بەهۆی هەوڵەکانی بوو لە خۆماڵی کردنی نەوت، ئەمریکا پارێزگاری لە شایی ئێران کرد. 

1967_1957 ئەمریکا رێکەوتنێکی لە گەڵ ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجامدا، بۆ ئامانجی زانستی و مەدەنی  کە بەو هۆیەوە ئێران دەیتوانی تا 93پلەی سەدی یۆرانیۆم بپیتێنێت، کە ئەوەش بەس بو بۆ سازکردنی بۆمبی ئەتۆمی، 

لە 16ی کانونی دووەمی ساڵی 1979 
شای ئێران ناچرابوو ووڵاتەکەی جێبێڵێت، بەهۆی فراوان بونی خۆپیشاندانەکان و سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی بەسەرکردایەتی ئیمام خومەینی، هەمان ساڵ خوێندکارە خۆنیشاندەرەکان،  دەستیان بەسەر بالیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران  گرت و 63 فەرمانبەری ئەمریکایان بە بارەمتەگرت. 
لە 4ی نیسانی 1980 
ئەمریکا  پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی لە گەڵ ئێران پچراند، لە ئەیلولی هەمان ساڵ هێزە عێراقیەکان بەفەرمانی سەدام، باشوری رۆژئاوای ئێرانیان داگیر کرد، کە بوەهۆی سەر هەڵدانی جەنگێک، تا 1988ئەوەش بە پشتیوانی دەوڵەتانی رۆژئاوایی بوو.

لە 20 ینایری 1981 ئێران  52 بارەمتەی ئێرانی ئازادکرد، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەمریکا شکستی خوارد لە ئازادکردنی بارامتاکراوانی لە ئێرن، بەهۆی پێکدادانی دوو هەلی کۆپتەر لە دەشتی لوگا کە 8 سەربازی ئەمریکی تێدا کوژران. 

لە 19 ینایری 1984 ئەمریکا ئێرانی خستە ریزی ئەو ووڵاتانەی کە کۆمەکی تیرۆر ئەکەن. 

لە ساڵی 1986 
پەردە لە سەر ئابروچونی ئێران کۆنترا، هەڵدرایەوە، کە دەرکەوت چەکی ئەمریکی بەنهێنی بە ئێران فرۆشابوو، گەیشتبوە، دەستی چەکدارانی نیکاراگوای، کە بەکۆنترا ناسرابون، لە سەردەمی سەرۆک رۆناڵد ریگن. 

1987 /1988 لە گەڵ هەبونی جەنگ لە گەڵ عێراق، ئێران پەلاماری کەشتیەکی نەوت هەڵگری دا، ئەوەش لە چوارچێوەی روبەروبونەوەی هاوپەیمانانی ئەمریکا بوو. 

لە 3ی تەموزی 1988 ئەمریکا فرۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو خستە خوارەوە، کە 290 سەرنشین تێیدا مردن، ئەمریکا، گوتی بەهەڵە ئەو کارەیان کردوە. 

لە 29ی یەنایری 2002  لە چوارچێوەی  لێکەوتەی روداوەکانی 11ی سپتێمبەردا، 
سەرۆکی ئەمریکا جۆرج دەبلیۆ بوش، هەریەک لە ئێران و عێراق و کۆریایی باکوری وەک بەرەی شەڕ ناوبردن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا، لێپرسراوە ئەمریکایەکان، بەڵگەیان بۆ تاوانبارکردنی عێراق خستنە روو، کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی کۆکوژ دەدات، هەر بەو تۆمەتەش ساڵی 2003 عێراقی داگیر کرد.

2006 ئێران دەستی کرد، بە دەوڵەمەندکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی، ئەمەش ئەمریکای نیگەرانکرد، سەرۆک بۆش هەرەشەیی لەئێرانی کرد،  ئەگەر دەستبەرداری بەرنامەی ناوەکی نەبێت، ئەوا بەهۆی رکەوتنی npa ئەنپیتی، کە رێکەوتنێکە بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم،   ئێران ساڵی 1968 واژۆی کردوە، توشی لێپرسینەوە ئەبێت.

2008 /2009 لە گەڵ  نزیک بونەوەی کۆتایی ماوەی جۆرج بوش، لە سەرۆکایەتی ئەمریکا، جێگری وەزیری دەرەوە ویلیام بیرنز، راستەوخۆ بەشداری گفتوگۆی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانکرد، کاتێک باراک ئۆباما گەیشتە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند ئامادەیە، پەرەیەکی نوێ لە گەڵ ئێران هەڵداتەوە. 

لە ساڵانی 2009 تا 2012 گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران، راگیران، دوای ئەوەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئێران ناوچەیاکی نهێنی هەیە بۆ پیتاندنی یۆرانۆم.

لە ساڵی 2012 یاسایەکی  ئەمریکا کەوتە واری جێبەجێکردن،  دەسەڵاتی بە باراک ئۆباما دا، کە کۆمەڵێک رێگا و شوێن دژی ئەو بانکانە بگرێتە بەر، کە ئامادەی کەمکردنەوەی کرینی نەوتی ئێرانین، لەناویاندا ئەو بانکە ناوەندیانەی ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکاشی دەگرتەوە،  بەمەش زیانێکی زۆر بە ئابوری ئێران گەیشت. 

ساڵی 2013
 لە گەڵ دەستبەکاربوونی، حەسەن روحانی ئامادەیی دەربڕی بۆ چارەسەری کێشەیی ئەتۆمی ووڵاتەکەی، رونیکردەوە ئێران ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی خواستە نێودەوڵەتیەکان.
ئەو ساڵە شایەتی  رێکەوتن و گفتوگۆیەکی زۆری نهێنی نێوان ئەمریکا و ئێران بوو،  لە مانگی سپتێمبەر لە ئەنجامی دانوستانەکان باراک ئۆباما و حەسەن رۆحانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، ئەمەش نیشانەی باشترین پەیوەندی نێوانیان بوو لە سێ دەیەدا. 
  لە 14ی یولیۆی ‌2015 لە ڤیەنا لە نێوان گروپی 5+1 رێکەوتێک ئەنجامدرا، بە پێی رێکەوتنەکە، دەبو ئێران دەستبەرداری بەشە گرنگەکان بەرنامە ئەتۆمیەکەی بێت.

2016 بەگەیشتنی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئاشکرای کرد، کە دەیەوێت لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بکشێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو، کە ئاژانسی وزەی ئەتۆم بەردەوام دوپاتی پابەندبونی ئێرانی ئەکردەوە، بەرێکەوتنی ئەتۆمی. 

لە 8ی ئایاری 2018 سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەکی تاکلایەنە،لە  رێکەوتنە نێودەوڵەتیە ئەتۆمیەکەی لە گەڵ ئێران کشایەوە، سەرە ڕای نا ڕەزایەتیەکانی ئەوروپا، ترامپ هەرەشەی سەپاندنی سزای کرد، بەسەر ئەو دەوڵەتانەی نەوتی ئێران ئەکڕن. 

لە 22 یولیو 2018 لە وەڵامی پاشەکشێی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، هەرەشەی لە داخستنی کەنداوی فارسی کرد، لە بەرامبەر گواستنەوەی نەوت، ئەمریکای تۆمەتبار کرد، کە دەیەوێت ئابوری ئێران وێران بکات، هاوکات هەرەشەی لە ئەمریکا کرد، کە دایکی جەنگەکان  رودەدات ئەگەر دەست لە سزادانی ئێران هەڵنەگرێت، هەروەها هەرەشەی دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی کرد.


لە 7ی ئابی 2018 ئەمریکا بە بلۆکردنی پارە و پولی ئێران، هەنگاو بەهەنگاو گەماڕۆکانی سەر ئێرانی توند تر کرد، ئەمجارە، مادەیی سەرەتایش لەسەر لیستی سزاکان زیادکرا. 

لە 25ی ئەیلول 2018 یەکێتی ئەوروپا بۆ خۆپاراستن و رێگری لە سزاکانی ئەمریکا کە بەسەر تارانی سەپاندبوو، پێشنیازی قانونێکی کرد، بەڵام ئەو کارە، بێ کاریگەری بوو. 

لە 8ی نیسانی 2019 ئەمریکا درێژەی بە سزاکانی بۆ سەر ئێران دەدات و سوپای پاسداران، ئەخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان، لە بەرامبەر ئەوەشدا رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریکای وەک پارێزەری تیرۆریزم ناونا.

لە 13ی حوزەیرانی 2019 
ئەمریکا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران راکێشا، لە بەرامبەر  پەلاماردانی دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە دەریایی عمان، پێشتریش ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبار کردبوو، لە پەلاماردان دوو کەشتی نەوت هەڵگری سعودیە، هاوکات ترامپ بڕیاری زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس دەرکرد، لەسەر تویتەریش هەرەشەی وێرانکردنی ئێرانی کرد. 

لە 20ی حوزەیرانی 2019  فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران خرایە خوارەوە، ئەمریکا پاساوەکانی ئێرانی رەتکردەوە، کە فرۆکەکە کایەیی ئاسمانی ئێرانی بەزاندبێت.
لە کاردانەوەی ئەوەشدا تڕامپ لە کۆتا ساتەکان پرۆسەیەکی پەرچەکرداریانەی پنتاگۆنی دژی ئێران وەستاند، لە تۆڵەی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکە. 

ل 4ی تەموزی 2019 بەریتانیا لە نزیک جەبەل گاریق دەستی بەسەر کەشتی کریس 1ی داگرت، کە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو، بەرێگاوە بوو بۆ سوریا، ئەمەش بە تۆمەتی تێپەراندنی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کە پێشتر بەسەر سوریا سەپاندبویان. 
لە7ی تەموز کۆتای بەو وادەیە هات کە ئێران بۆ ووڵاتانی ناو رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی دانابوو، سەبارەت بەتێپەراندن و زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە لە 3.67%ی بەو شێوەیەیی کە لە رێکەوتنەکە هاتوە.

لە 18ی ئاب 2019 بەریتانیا کەشتیە نەوت  هەڵگرە ئێرانیەکەی ئازادکرد، لە رۆژی 23ی هەمان مانگ، ئێران کەشتیەکی نەوتی بەریتانی ئازادکرد کە لە گەروی هورمز دەستی بەسەر داگرتبوو.

لە 26ی ئاب 2019 هەوڵێکی ئیمانول ماکرون سەرۆکی فەرەنسا بۆ رێکخستنی کۆبونەوەی لوتکە لە نێوان ئەمریکاو ئێران، لە چوارچێوەی کۆبونەوەی حەوت ووڵاتە پیشە سازیەکە، روبەروی شکست بویەوە.

لە 3ی تشرینی دووەم 2019  ئایەتووڵا عەلی خامنەی رابەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، نارەزایەتی خۆی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نوێ کردەوە، گفتوگۆی بە بێ کەڵک دایەقەڵەم.

لە رۆژی 3ی کانونی دوەمی 2020 
هێزەکانی ئەمریکا لە کردەیەکی سەربازی و بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان، لە نزیک فرۆکە خانەی ئەمریکا، جەنەراڵ قاسم سلێمانی سەر لەشکری سوپای قودسی ئێرانی کوشت، سلێمانی یەکێک لە بزێوترین جەنەڕاڵە ئێرانیەکانە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نفوسێکی زۆری هەیە لە ناو هێزە شیعە مەزهەبەکان، رابەر باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەی لە بەرامبەر ئەو کارەی ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەستێنی لە ئەمریکا داوە.

سەرچاوە پێگەی Dw العربیە.