سوارێز بەرشەلۆنە نیگەران دەكات

وەرزش

11/01/2020‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەرپرسانی یانەكەی نیگەران كردووە، بەهۆی ئەوەی تووشی پێكان بووەتەوە.

سوارێز لەیاری ئەتلەتیكۆ مەدریدو بەرشەلۆنە لەجامی شای ئیسپانیا لەچوار شەممەی رابردوو تووشی پێكان بووە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ نیگەرانییەكەی یانەی بەرشەلۆنە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەهۆی پێكانەكەیەوە سوارێز بۆ ماوەیەكی درێژ لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە مانگی رابردوو سوارێز تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە چەند هەفتەیەك لەیاریگاكان دووركەوتەوە.

هـ ـ ح