هاتنە پێشی هەلی زیاتر بۆ روسیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

مەلەفی تایبەت

12/01/2020‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (كۆمیرسانت) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی قورسایی جیۆسیاسی زیاتری مۆسكۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش هەڵكشانەكەی ئەم دوایەی نێوان واشنتۆن و تاران.

بەپێی راپۆرتەكە، دەیەی سێیەم لە سەدەی 21دا بە كێشەیەكی نێودەوڵەتی نوێدا تێدەپەڕێ، ئەویش رووبەرووبونەوەی نێوان ئەمریكا و ئێرانە.

پێكدادانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەسەر خاكی وڵاتی سێیەمدا و بەتایبەتی لەعێراق، تەنیا مەترسی ئەمنی نوێی ئەمنی لێناكەوێتەوە، بەڵكو مەرجی نوێشە بۆ دیاریكردنی پێگەی هەردوو یاریچییە نێو دەوڵەتییەكە لە سیاسیەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە ئەنجامەكانی هەڵكشانی ئەم دواییەدا پێدەچێ رۆڵی هەرێمایەتی روسیا بەهێز بكات، هەرچەندە حەزیشی پێناكات، بەڵام دەبێتە سودمەندی سەرەكی لەڕووبەڕووبونەوەی تاران و واشنتۆندا و كۆمەڵێك هۆكار بوونیان هەیە لە گەشەكردنی هەژمونی مۆسكۆدا:
یەكەم : روسیا تەنیا هێزی جیهانییە، كە كەناڵی تەواوەتی هەیە بۆ گرێدانی ژمارەیەك گەڕی دیبلۆماسی لە نێوان لایەنەكاندا بە بەشداریكردنی دوو یاریچەیە سەرەكییەكە. 

لە بەڵگەنامە رەمزیەكانیش ئەوەیە، سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین لەیەكەم گەشتكردنی دەرەكیدا لە ساڵی نوێ و دوای چەند رۆژێك لە كوشتنی قاسم سلێمانی، رووی كردە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەكەمجار سەردانی دیمەشقی كردو پاشان چوە ئەستەمبوڵ.

لە 11ی ئەم مانگەدا، بایەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتوگۆكانی نێوان ڤلادیمیر پۆتین و راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگیڵا مێركل لە مۆسكۆ دەخرێتە بەر باس، تا ئێرە و ئەگەر بێت و هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی ئەمریكا ڕازی بن بەڕۆڵی وڵاتانی تر لە نموونەی چین، كە بە شێوەیەكی كلاسیكی كاریگەری هەرێمایەتی وەهای نییە، بەڵام رۆڵی روسیا تەواو جیاوازە لە رووی بنەماوە.

لە هەڵوێستیاندا، هەریەك لە ئەمریكا و ئێران بۆ سڕینەوەی ئاوی نێوچەوانیان بەردەوام دەبن لەگەمەی هەڵكشاندا، ئەو كاتەش لەسەر مۆسكۆ پێویستە رۆڵی بەڕێوەبەری گێژاوەكان بگرێتە ئەستۆ.

دووەم: رووبە رووبونەوەی نێوان ئەمریكا و ئێران، دوو ڕكابەرە سەرەكییەكەی روسیا بەهۆی هەژموونییەوە لە روسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، سەرقاڵ بوونی ئەوان بە پەرش و بڵاوبونەوەی سەرەنجیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی تردا لەو وڵاتە، بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بە چالاكیەكی یەكسانەوە و لە چەندین بەرەوە بجەنگن.

بەم شێوەیە، واشنتۆن و تاران یەكتری بێ هێز دەكەن و بە شێوەیەكی بەرچاو رێچكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر هەلەكانی مۆسكۆدا فراوان دەبێت، كە تا ئێستا توانیویەتی لەسەروی جەنگەكەدا بمێنێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا