شارپرێس:
هه‌رچه‌نده توركیا له‌پاڵپشتیكردنی گروپه توندڕه‌وه‌كانی سوریا به‌رده‌وامه، به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا و سوریا له مۆسكۆ كۆبونه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی به‌شێك له میدیاكانی توركیا، شه‌وی ڕابردوو عه‌لی مه‌ملوك، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی سوریا، هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا له مۆسكۆ به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا كۆبوونه‌ته‌وه.
خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "توركیا ده‌یه‌وێت ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه به‌دیبهێنێت".
میدیاكان ده‌ڵێن، سوریا داوای له توركیا كردوه له‌سه‌ر پرسی ئیدلب بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌و پارێزگایه له تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی توركیا و سوریا له‌سه‌ر ئاستی باڵای هه‌واڵگریی پێشهاتێكی نوێیه له‌كاتێكدا توركیا به‌شێك له خاكی سوریای داگیر كردووه و ئاماده نییه بكشێته‌وه.
ڕ . ج