دۆزینەوەی گەورەترین ماسی "هاموور" لەجیهاندا

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگوێرەی پێگەی "یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ"، توێژەرانی ئەمەریكی لەكەناراوەكانی ویلایەتی كالیفۆڕنیا گەورەترین ماسی زەبەلاحی "هاموور"یان دۆزییەوە، كە كێشەكەی ١٥٠ كیلۆگرام دەبێت.

سەرچاوەكە وتوویەتی: رۆژی ٢٩ی كانوونی یەكەم توێژەرانی پەیمانگای تێژینەوەكانی ماسی و ژیانی دەریایی لە فلۆریدا، لەیەكێك لە كەنارەكانی باشووری رۆژئاوای ویلایەتەكە ئەو ماسییەیان دۆزیوەتەوە .

توێژەران پێیانوایە ماسییە گەورەكە تەمەنی ٥٠ ساڵ دەبێت، بەوەش دەبێت بەگەورەترین ماسی "سەنا"، كە تا ئێستا پەیمانگاكە دۆزیویەتییەوە .

لەسەر هەژماری تایبەتی پەیمانگەكە لە "ئینستگرام" وێنەی ماسییەكە بڵاوكراوەتەوە، كە لەسەری نووسراوە "ماسییەكی پیر و زەبەلاحە ".

هەروەها پەیمانگاكە رایگەیاندووە، دۆزینەوەی ئەو ماسییە گەورەیە كارێكی زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی زۆر بەكەمی رووداوی لەو جۆرە روودەدات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی