ئەو خواردنانەی یارمەتی خەوتن دەدەن

تەندروستی

15/01/2020‌ 777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەوتن كاریگەرییەكی زۆری لەسەر باری دەروونیمان هەیە لە ڕۆژدا و مادە خۆراكیەكانیش ڕۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ كوالێتی خەومان. 

بەپێی توێژینەوەكان خواردن پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ سێتۆتین، كە هۆرمۆنێكە لەگەڵ ڤیتامین B6, B12  یارمەتی خەوێكی تەندروست دەدەن.

هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆ، كە جەستە هێمن دەكەنەوە و هۆرمۆنی سیرۆتین بەرزدەكەنەوەو وا دەكات جەستە خەوێكی هێمنی دەست بكەوێت.

ئەو خواردنانەش ئەمانەن:
كاربۆهایدرایتی ئاڵۆز:
خواردنە پاقلەمەنییەكان، پاستا و برنجی قاوەیی لەخۆت نزیك بخەرەوە.

كاربۆهایدراتە سادەكان لەخۆت دوور بخەرەوە وەك نان و خواردنە پڕ شەكرەكان، ئەمانە ئاستی سیرۆتین كەم دەكەنەوە و خەوێكی باش پێ نادەن.

كەم پرۆتین:
كەم پرۆتینەكان وەك پەنیری كەم چەوری، مریشك، گۆشتی قەل و ماسی، ئەم خواردنانە یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی سیرۆتین دەدەن، لەلایەكی دیكەوە لەپەنیری پڕ چەوری، باڵی مریشك و ماسی زۆر سوورەكراو دوور كەوەرەوە. ئەمانە كاتی زۆریان دەوێت بۆ هەرسكردن و بە خەبەر دەتهێڵێتەوە.

چەورییە تەندروستەكان بۆ دڵ:
چەورییە ناتێرەكان نەك تەنیا پەرە بە تەندروستی دڵ دەدەن، بەڵكو پەرە بە ئاستی سرۆتینیش دەدەن، نمونەكانیش وەك كەرەی كاكاو، چەرەسات وەك گوێز، بادەم هتد.. لە چەورییە تێرەكانیش دوور بكەوەرەوە وەك پەتاتەی سوورەكراو، جبس و خواردنە خێراكانی دیكە.

خواردنەوەكان جگە لە ئاو:
ئەو خواردنانە وەك شیر زۆر باشن بۆ جەستە، بەڵام دەبێت لەو خواردنەوانە دوور بكەویتەوە، كە كافاینیان تێدایە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل