شارپرێس:
پزیشك سوسان جایگەر، كە پسپۆڕی خواردنە دەڵێت: هەڵبژاردنی خۆراكەكەت مەترسی كۆرسیترۆڵی كەڵەكە بوو كەمدەكەنەوە، كە لە دەمارەكاندا دروست دەبن و هۆكارەكانی سەرەكین بۆ جەڵدەی دەماغ.
لێرەدا گرنگە وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە، كە ئایا ئەو خواردناەن كامانەن یارمەتیمان دەدەن دژی جەڵدەی دەماغ؟
بری میوە و سەوزەوات لەسیستەمی خۆراكیدا زیاد بكە
ئەوە ڕێگەیە بۆ كەمكردنەوەی كۆریسترۆڵی خراپ و چەوری و سۆدیۆم كاتێك، كە كەڵەكە دەبن لە جەستەدا.
لەكاتی داواكردنی زەڵاتەیەك لە ڕێستۆرانتێكدا و وادەزاین، كە زۆر تەندروستە، بەڵام لەڕاستیدا پڕێتی لە پەنیر و خوێ و ڕۆنی ناتەندروست، كە ئەمەش كالۆری و چەوری خوێ زیاد دەكات و مەترسی لەسەر جەڵدەی دەماغ زیاد دەكات.
لەخواردنە پڕ كۆریسترۆڵەكان دوور بكەرەوە وەك گۆشتی سوور، خواردنە سووركراوەكان و كەرە:
برژاندن لەسەر ئاگر و دووركەوتنەوە لە سووركردنەوەی خواردن.
خواردنی مریشك لەبردی گۆشتی سوور.
خواردنەكان، كە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣ ، كە جەڵدەی دەماغ كەم دەكەنەوە:
ئەم جۆرە چەورییە زۆر تەندروستە و كۆلیسترۆڵە باشەكان بەرزدەكاتەوە، كە لە ماسی و هێلكەدا دەبینرێت.
كەمكردنەوەی خواردنی خوێ:
پێشنیار دەكرێت دەبێت لە ڕۆژێكدا زیاتر لە ١،٥٠٠ میلیگرام خوێ بەكار نەهێرێت، كەم بەكارهێنانی لە جەڵدەی دەماغ دوور دەخاتەوە ، چونكە خوێ بۆ فشاری خوێن خراپە.
وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل