یەكێتی‌و گۆڕان بەكاندیدكردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانەسروشییەكان رازی بوون

کوردستان

15/01/2020‌ 4173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان بەكاندیدكردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانەسروشییەكان رازی بوون، كە ئەو پۆستە پشكی پارتی دیموكراتە لەكابینەی نۆیەم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، دوای ئەوەی پارتی پێشنیازی كاندیدكردنی شێخ بازی بۆ پۆستی وەزیری سامانەسروشتییەكان كردووە، یەكێتی‌و گۆڕان رازی بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان دوای رازی بوونی یەكێتی‌و گۆڕان، پارتی بەنیازە بەم نزیكانە بەفەرمی ناوی شێخ باز بداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، بۆ ئەوەی وەك كاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەكان پەسەند بكرێت.

پێشتر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشییەكان بوو، بەڵام پارتی لەكابینەی نوێ‌ كاندیدی نەكردەوەو تائێستاش ئەو پۆستەی پڕنەكردووەتەوەو لەلایەن سەرۆكی حكومەت مەسرور بارزانی پۆستەكە بەرێوەدەبرێت.

شێخ باز، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كاری سەر بەپارتی دیموكراتە، كە وا باس دەكرێت شارەزاییەكی باشی لەبواری نەوت‌و وزە هەیەو پەیوەندیشی لەگەڵ حكومەتی عێراق باشە.

هـ ـ ح