حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

ئابوری

16/01/2020‌ 1336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ‌و رایگەیاند، شایستە داراییەكانی خۆیان وەردەگرن‌و كەمناكرێتەوە.

ئامانج رەحیم لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرەڕای ئەوەی دڵنیاییدایە فەرمانبەران موچە وەردەگرن‌و كەمناكرێتەوە راشیگەیاند، ئەوانەی بە نایاسایی سوودمەندبوون ئەوانە لەلیستی موچەخۆران لادەبرێن.

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند، دوای ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی كرا ئەمڕۆ دوا قۆناغی یاساكەیە، لەپەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت.

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دڵنیایی دایە هێزەكانی ئاسایش‌و پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، كەسوكاری ئەنفالكراوان، قوربانیانی كیمیاباران‌و ئەوانەی سوودمەندن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان، كە موچەی ئەوانیش دەدرێت.

هـ ـ ح