ئەمریكا یۆنان دەخاتە بەر مەترسی شەڕێكی گەورە لەگەڵ ئێران

مەلەفی تایبەت

21/01/2020‌ 5591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئەمریكا، یۆنان روگیر دەكات، بنكە ئەمریكییەكان لەو ولاتەدا دەبنە ئامانجی ئێران"، ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی مەترسی تێوەگلانی ئەسینا لەجەنگی واشنتۆن دژی ئێران.

بەپێی راپۆرتەكە، لە كاتی هەڵگیرسانی ململانێی چەكداری لەنێوان ئەمریكا و ئێران، تەنیا ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو تێوە ناگلێن، بەڵكو وڵاتی یۆنانیش هەمان كێشەی بۆ دروست دەبێت، كە دیارە تاران بەهیچ شێوەیەك رازی نییە ئەمریكا بنكەی سەربازی لە وڵاتی یۆنان بەكاربهێنێت.

بابەتەكە بەپشتیوانی كردنی سەرۆك وەزیرانی یۆنان (كیریاكۆس میتسۆتاكیس) دەستیپێكرد لەكوشتنی قاسم سلێمانی، كە ئەو لێدوانە زۆر بە خێرایی بووە مایەی توڕەكردنی بەرهەڵستكارانی ڕاستڕەوی یۆنان لەو وڵاتەدا. 

لەو بارەیەوە نوێنەرانی پارتی سیریزا دووپاتیكردەوە، كە میتسوتاكیس تاكە سەركردەی ئەوروپییە پشتیوانی كوشتنی قاسم سلێمانی كردووە، ئەمەش مانای وایە سەرۆك وەزیران ئامادەیە هەموو شتێك بكات بۆ رازی كردنی ئەمریكا.

روون و ئاشكرایە، لە دۆخی هەڵگیرسانی جەنگدا، ئەمریكا پێویستی بەبنكەكانی دەریای ناوەڕاست هەیە و بە دور دەزانرێت توركیا بچێتە نێو ململانێكەوە، یاخود رێگە بدات ئەمریكا خاكەكەی بەكاربهێنێت، بۆیە تەنیا یۆنان دەمێنێتەوە، كە دەسەڵاتدارەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا جێبەجێبكات و ئەم رۆڵە ببینێت.

هەڵوێستی ئێران زۆر توندەو خاویش نابێتەوە، بەوەی ئەگەر كاری دژی وڵاتەكەیان بكرێت لەخاكی وڵاتێكی بێگانەوە، ئەوا تاران مافی وەڵامدانەوەی هەیە، لەم دۆخەدا، مانای ئەوە نییە ئەگەری هێرشكردن هەبێت بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەكانی ئەمریكا لە یۆنان. 

ئەگەر بێت و یۆنان بەشداری هەر كارێكی دوژمنكارانە بكات بۆ سەر ئێران، بەبێ گومان تاران دامەزراوەو ژێرخانی سەربازی یۆنان دەكاتە ئامانج.

دیارە بەدوریش دەزانرێت یۆنان پێویستییان بەم جۆرە ئەنجامە هەبێت و رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەمریكاو ئێران جەنگی ئەوان نین، هەروەها یۆنان هیچ گرفت و ململانێیەكی لەگەڵ ئێراندا نییە، ئەمەش بە تێڕوانینی شوێنی جوگرافی هەردوو وڵات و نەبوونی خاڵی كێشەو گرفت لە پەیوەندیەكانی نێوانیان. 

لەبەر ئەوە، حكومەتی یۆنان لێخۆشبوونی بۆ نابێت ئەگەر بێت و وڵاتەكە پەلكێشی ئەگەر ئەو ململانێیە بكات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو جۆرە پەرەسەندنانە، بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری وڵاتی یۆنانی تێدا نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە