ئەمریكا هەڵەكانی كۆڵن پاول لەسوریا دووبارە دەكاتەوە

ڕاپۆرت

29/01/2020‌ 2299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەقی دیدارێكی ئەندامی نمایندەی روسی لەئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی (مەكسیم گرفۆرییف) لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ گۆڤاری ناوبراودا.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، كە بابەتێكی ناوازە لە رووی جۆرایەتییەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە رۆژی سێ شەممەدا روویدا، ئەویش بۆ ماوەی چەندین ساڵ و بۆ یەكەمجارو بە دەستپێشخەری روسیا، گفتوگۆی راپۆرتی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كرا، دەربارەی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكەی دۆمای سوریا لە ئەپریڵی 2018دا.

كرۆكی راپۆرتەكەی وەفدی روسی چییە؟
وەفدەكە بەڵگەی روونی پێشكەش كرد دەربارەی ناڕاستی هێرشە كیمیاییەكەی سەر شاری دۆمای سوریا، ئەو كەرەستانەشمان پێشكەش كرد، كە بەدەستی خۆیان كۆیان كردبووەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەڵگەنامەكان روون بوون، كەچی نوینەرەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ژمارەیەك وڵاتی تریش زانیارییەكانی پێشوتریان خستەوە روو. 

لە كۆتاییدا، بەردەوام بوون لە پشتیوانیكردنی راپۆرتەكە ساختەكەی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، تا ئەو رادەیەی قسەكردنەكانیان دوژمنانەو دژی روسیا بوو، بەڵام لە رووی بنەماوە،  شاندەكە ئامادەی ئەوە بووین‌.

لێرەدا، پێویستە ئاماژە بە رۆڵی نوێنەری بەردەوامی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاسیلی نبینزیا) و نوێنەری بەردەوامی روسیا لەرێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی (ئەلیكسەندەر شۆلگین) دیدارەكەیان لەسەر ئاستێكی بەرز رێكخست. 

هەموو رۆژێك هەوڵی ئەوە دەدەن راستییەكان وەك خۆیان بگەیەنن، زۆر قورسیشە ئەم كارە بە ئەنجام بگەیەنن، بەوەی رێكخراوەكە لە ژێر دەستی ئەمریكییەكاندایە. 

لە راستیدا رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی رووبەرووی فشارەكانی واشنتۆن دەبێتەوە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی ساختە پێشكەش بكەن و راستییەكان بشێوێنن.

لەم دۆخەكەدا چۆن بەدواداچوون دەكەن و بەردەوام دەبن؟
كاری تری ئێمە، گەیاندنی زانیارییەكانە بۆ سەرجەم ئەو شوێنانەی دەستمان پێی دەگات، تنۆكە ئاوێك بەرد كون دەكات جا درەنگ بێت یان زوو، راستییەكانیش ئاشكرا دەكرێن، هەروەها ئەو راستییەی دەربارەی وتارەكە بەناوبانگەكەی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا (كۆڵن پاوڵ)ی بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان، كاتێك رایگەیاند، سەدام حسێن چەكی بایلۆجی هەیە. 

ئەو چەكەی بە هیچ شێوەیەك بوونی نەبوو، بووە پاساو بۆ داگیركردنی عێراق، لەگەڵ ئەوەی زۆر كەس هەستیان كردبوو ئەمە درۆیە و ئێستاش ئەمریكییەكان جار جارە ئەوە بیر دێننەوە، ئەمڕۆش ئەمریكییەكان هەمان هەڵە دووبارە دەكەنەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا