ئەنجومەنى ئاسایش ئاگادار دەکرێتەوە
ئەگەرەکانى بەهێزبوونەوەى داعش لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

جیهان

03/02/2020‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهێزبوونەوەى داعش لەژمارەیەک لە وڵاتانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکان و ئەنجومەنى ئاسایش لەوبارەیەوە ئاگادار دەکرێتەوە.


بەپێی هەواڵێکى ماڵپەڕی هەواڵی ئینتێل نیووز، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا  هوشداریداوە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش و ئەلقاعیدەو هاوشێوەکانیان لە رۆژئاوای ئاسیا بە خێرایی بەرەو بەهێزبوونەوە دەچن.


نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو راپۆرتەى ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردوەو تیایدا هۆکارى بەهێزبوونەوەى داعشى روونکردوەتەوە کە بەدەست هێنانى ئەو سەرچاوە داراییانەیە تا ئیستا بەدەستى دەگات و پەیدایان دەکات.


هەروەها ئەوە روونکراوەتەوە کە هەرچەندە داعش لە گۆڕەپانی شەڕدا تووشی شکستی کاریگەر هاتووە، بەڵام هێشتا بەهێزە و سەرچاوەی دارایی باشی لە بەردەستە و بەشێکی زۆری ئەو داهات و سەرمایەشى لە ئاسیادایە.


لەبەشێکى دیکەى راپۆرتەکەدا کە کۆمیتەی نوسینى راپۆرتەکە ئاماژەى پێکردوە، رێژەو سەرچاوەی دارایی ئەو گرووپە بە ڕادەیەکە کە دەتوانی پارە و مووچەی مانگانە بداتە بنەماڵە و کەسانی نزیکی چەکدارانی کوژراوی داعش.


هاوکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەى خستووەتەڕوو، داعش لە بۆشایی و لاوازی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و سووریا سود وەردەگرن و خەریکی ئەنجامدانی هێرشی چەکدارانە لە دژی نەیارەکانیان، هەروەها ئەگەرچی ئەو هێرشانە زۆریان بەرتەسک و لاوازن، بەڵام ئەو گرووپە لە داهاتوودا ڕوو لە ئەورووپا دەکەن.


بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە سەرکردەکانی داعش هێشتا بە دوای دۆزینەوەی رێگایەکەون بۆ ئازادکردنی هەزاران لایەنگری خۆی لە کەمپ و زیندانەکان لە سووریا و عێراق.


لەبارەی شوێنگرەوەکەى ئەبوبەکر بەغدادی  کە "عەبدوڵڵا قەرداشم"ە راپۆرتەکە باسى لەوە کردوە، ئەو سەرکردەیەى داعش کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ستراتژیای داعش دانەناوە.
س.هـ