جەنراڵێكی هێزە دەریایەكانی ئەمریكا: لەسەركەوتن بەسەر روسیادا فێر دەبین و بەسەر ئێراندا زاڵ دەبین

لە میدیاکانەوە

04/02/2020‌ 1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی پێویستە ئەمریكا فۆكەس بخاتە سەر چۆنییەتی سەركەوتن بەسەر روسیا و چیندا نەك ئێران، ئەمەش بەگوێرەی سەرۆكی ئەركانی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا بەردەوامە لەسەر بیرۆكەی نوێكردنەوەی چەكی ئاسمانی، فڕۆكەكان لە ئایندەدا چۆن دەبن؟ پرسیارێكە، ئەمجارەیان سەرۆكی ئەركانی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا (دیفید گولفین) ی سەرقاڵ كردووە.

بەگوێرەی بۆچوونی ناوبراو، پێویستە كارە یەكەمینە سەرەكییەكان لە پەرەپێدانی چەكی ئاسمانی ئەمریكادا بریتی بێت لە بەرنامەرێژی نوێ بۆ ئەوەی بەئاسانی بگاتە نێوان فرۆكەوانەكان و توپهاوێژەكان و كەشتییەكان، سەرەرای بۆشایی سیبرایانی و بۆشایی ئاسمانی و فێربونی ئامێرەكان و رێكخستنی زانیارییەكان.

لە جەنگی نوێدا، هەماهەنگی تواناكانی هێزە ئاسمانی و زەمینی و دەریایی لەپێشەوەی كارەكاندا دێن، ئەمەش رێگە خۆش دەكات بەدروست كردنی تیمێكی تەواو، كە فرۆكەوان هەڵدەستێت بەئاشكراكردنی ئامانجی زەمینی، ئەویش بە ئاراستەكردنی رۆكێتی دەریایی یان زەمینی، یان بەپێچەوانەوە. 

ئەم هەماهەنگییە، وا دەكات لێدانەكان دژی دوژمن بە دڵنیایەوە بپێكێت، لە واقیعدا، ئەمریكا ئێستا ئەم جۆرە تەكتیكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقیدەكاتەوە.

فەرماندەیی سەربازی ئەمریكا لە ئێستادا چەمكی ئیدارەیەكی هاوبەش بۆ سەرجەم چەكەكان دەخاتە روو، بۆ ئەوەی رووەو كاریگەری باشتر بڕوات، بەگوێرەی پەنتاگۆن رێگری كردن لەهەڕەشەو مەترسییەكانی دوژمنەكانی ئەمریكا لە روسیا و چینەوەیە، ئەمە جگە لە ئێران و كوریای باكور.

بواری سەرەكی دووەم، كە سەرۆكی ئەركان قسەی لەبارەوە كردووە، ئاسایشی بۆشایی ئاسمانە، دیارە جەنگی ئەستێرەكان خەیاڵ نییە و رۆژێك هەر روودەدات. 

دیارە جەنراڵە ئەمریكییەكە لەمە دڵنیایە، لە ئایندەشدا، كێ بتوانێت بە شێوەیەكی كاریگەرو چالاك بەسەر ئاسماندا زاڵ بێت ئەوا جەنگی زەمینیش دەباتەوە، سەرەرای بردنەوەی جەنگی بازرگانییش.

جەنراڵی ناوبراو باسێكی گرنگرتی وروژاندووەو دووپاتیكردووەتەوە، ئەگەر فرۆكەكانی ئەمریكا تەنیا فۆكەس بخەنە سەر پەرەپێدانی ئامرازەكانی جەنگ دژی ئێران، ئەوا لە بەرانبەر هێزە مەزنە هاوچەرخەكانی وەك چین و روسیا بچوك دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بێت و سەرەتا دەست بكەین بە دروست كردنی تواناكانمان لە بەرانبەر ئەگەری چەنگ دژی چین و روسیا و فێری ئەوە بین چۆن بەسەریاندا زاڵ بین، ئەوا ئێران ئامانجێكی ئاسان دەبێت بۆ ئەمریكا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا