بێ هیوایی رۆژئاوا.. ناتۆ متمانە لە دەست دەدات

ڕاپۆرت

13/02/2020‌ 1782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (غازیتا رو) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی پاشەكشەی متمانەی ئەڵمانی و فەرەنسییەكان بەهاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی و هۆكارەكانی.

بەپێی راپۆرتەكە، بەشێوەیەكی بەرچاو رۆژئاواییەكان متمانەیان بە هاوپەیمانی ناتۆ نەماوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، كە راپرسییەكانی ئەم دواییە دەریدەخەن متمانە كردن بەهاوپەیمانییەكە رووەو كەمبوونەوە دەچێت، بەتایبەتی لە ئەمریكا و فەرەنساو ئەڵمانیا.

هاوكات بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك، كە ناوەندی پیو رێسێرچ سەنتەر كردویەتی، تێكڕای متمانەكردن بەهاوپەیمانییەكە بە دە خاڵی سەدی دابەزیوە لەنێوان ساڵانی 2017 و 2019 دا.

لە ماوەی رابردووشدا هۆكاری زۆر هەبوون بۆ دابەزینی متمانە بەو هاوپەیمانییە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، هۆكاری سەرەكی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە، كە بەئاراستەی سیاسەتەكانی كاریگەری هەبووە لە چاوخشانەوە بە زۆربەی رێككەوتننامە نێو دەوڵەتییەكان و رەخنە لە رووەكانی سەبارەت بە هاوپەیمانەكانی ناتۆ، هەروەها ناڕازی بوونی خودی رێكخراوەكە لەخۆی لە ئەمریكا و وڵاتە ئەوروپییەكان.

لە هەمان كاتدا پێدەچێت روسیا هۆكاری سەرەكی نێو هاوپەیمانییەكە بێت، بەتایبەتی لە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانەی ركابەری دەكەن، لەگەڵ ئەوەی دەمكوتكردنی مۆسكۆ لەكارە گرنگەكانی هاوپەیمانییەكەیە، بەڵام زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەكان نایانەوێت دەسبەرداری هاوكاری ببن لەگەڵیدا.

لەلایەكی ترەوە، بۆچوونەكان جیاوازییەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بەهەڵوێستی رۆژئاواییەكان بە مادەی پێنجەمی میساقی ناتۆ، كە دەقەكەی بریتییە لەوەی هێرش كردن بۆ سەر هەر ئەندامێكی هاوپەیمانییەكە وەكو هێرش وایە بۆ سەر سەرجەم ئەندامەكانی.

بە گوێرەی چەند زانیارییەك، دانیشتوانی بولگاریا و ئیتاڵیا و یۆنان و ئەڵمانیا و ئیسپانیا دژی ئەوەن، لەكاتی هێرشی روسیا بۆ سەر یەكێك لە ئەندامەكانی ناتۆ دەستێوەردان بكرێت. 

ئەوانەی بەشدارییان لەو راپرسییەدا كردووە، متمانەی ئەوەیان هەیە، كە ئەمریكا هاوپایمانییەكە لە ئەگەری هەر هێرشێك دەپارێزێت، لە نێویاندا لە هێرشی روسیا.

ناكرێت وەسفی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە بەسەر سووڕهێنەر بكەین، چونكە لەگەڵ ئەوەی پاشەكشەیەكی زۆر لە متمانە بە ناتۆ لە وڵاتە ئەوروپیەكاندا هەیە، بەڵام دەرەنجامەكان تەنیا لەسەر وڵاتە ئەورپییە كاریگەرەكان جێ بەجێ دەبێت و لە وڵاتانی بەلتیق و پۆلەندا، متمانە بە هاوپەیمانیەتیەكە زیاد دەكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا