شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند، من باشترین راهێنەری جیهان نیم.
پیپ گواردیۆلا راشیگەیاند، نەك خۆم بەباشترین راهێنەری جیهان دانانێم، بەڵكۆ هەرگیز بیریشم لەوە نەكردووەتەوە، كە باشترینم.
هەروەها راشیگەیاند، تەنانەت ئەو كاتەشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە شەش نازناوم بەدەستهێنا، خۆم بەباشترین راهێنەر نەزانیوە.
باسی لەوەش كردووە، كە ئەو دەیەوێت لەگەڵ یانەكان ئاستی بەرز پێشكەش بكاتو ببێتە راهێنەرێكی دیارو دەركەوتوو.
هـ ـ ح