دەنگۆی هەڵاتنی كوڕی بەرپرسی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ ئەمریكا بڵاودەبێتەوە

کوردستان

20/02/2020‌ 2329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا باسی لەوە كردووە، كە كوڕەكەی فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسییەكانی گەندەڵییەوە بەرەو ئەمەریكا رایكردووە .

ئەو سەرچاوە ئەمنییە باسی لەوەش كردووە، كە كوڕەكەی فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق پلەكەی نەقیبی فڕۆكەوانە لەگەڵ ئەفسەرێك، كە پلەكەی رائیدە بەرەو ئەمەریكا رایانكردووە.

سەرچاوەكە وتیشی: پرۆسەی راكردنەكە لەكاتی وەرگرتنی مۆڵەتی سەربازییەكەیاندا بووە.

لەبەشێكی تری قسەكەنیدا سەرچاوەكە وتی: راكردنی ئەو كەسە دوای ئەوە بووە باوكی واتا فەریق ئەنوەر حەمە ئەمینی فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسییەی گەندەڵی لە گرێبەستەكانی پڕچەككردنی هێزی ئاسمانی عێراق خانەنشین كراوە، دواتریش دۆسییەی گەندەڵی بۆ كوڕەكەشی كراوەتەوە، كە گومان ناكرێت دۆسییەكەی لەسەر دابخرێت.

لەمانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریدا ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی و ٥٧ ئەفسەری تر بەهۆی گەیشتنیان بە تەمەنی یاسایی خانەنشین بكات .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی