بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانی یاریزانێكی مان سیتی دەدات

وەرزش

22/02/2020‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانی یاریزانی پرتوگالی‌و یانەی مانچستەر سیتی برناردۆ سیلڤا دەدات.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، كە دوای ئەوەی سزای مانچستەر سیتی دراوە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.

پێگەی le10sport بڵاویكردەوە، كە بەرشەلۆنە دەیەوێت بەچڕی گفتوگۆ بكات لەسەر كڕینی ئەو یاریزانەو بڕیارە بەم نزیكانەش گرێبەستێك پێشكەشی مان سیتی بكات.

لەماوەی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای دوو ساڵ بەشدارینەكردنی یانەی مانچستەر سیتی لەخولە ئەوروپییەكانداو ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر یاریزانەكانی ئەو یانەیە داناوەو رەنگە ریزی یانەكەیان جێبهێڵن.

هـ ـ ح

بەپەلە