عوسمان بایدەمیر: ناتوانم بچمەوە باكووری كوردستان‌و توركیا

کوردستان

23/02/2020‌ 8533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد وتی: ناتوانم بچمەوە باكووری كوردستان‌و توركیاو بەشداری كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بكەم.

عوسمان بایدەمیر وتیشی: بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی لەتوركیا هەیە، 105 ساڵ سزا دراوم، بەو هۆیەشەوە ناچمەوە باكووری كوردستان‌و توركیا.

قسەكانی ئەو سیاسەتمەدارەی كورد لەدوای سەردانی بوو بۆ پەرلەمانی كوردستان، كە ئەوەشی وت: هیوادارم بگەڕێینەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆو ئاشتی بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەكەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بایدەمیر ستایشی رۆڵی پەرلەمانی كوردستانیشی كردو وتی: ئەم پەرلەمانتارە پەرلەمانی هەموو زەنگ‌و ئاین‌و مەزهەبێكە، كە پێویستە پەرلەمانی توركیاو ئێران‌و بەغداو سوریاش بەم شێوەیە بن.

هـ ـ ح