ئیتالیا بەهۆى کۆرۆناوە سەرجەم چالاکییە وەرزشیەکانى راگرت

وەرزش

23/02/2020‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە خولى ئیتالی ژمارەیەک یارى بەهۆى بڵاوبنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ کاتێکى نادیار راگیران.

 

میدیاکانى ئیتالیا بڵاویانکردەوە کە سەرۆکى ئیتالیا بریاریداوە کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە خولى یانەکانى ئەو وڵاتە راگیران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان راگیران و کاتى دەستپێکردنەوەى خولەکە دیار نییە.

 

بەپیى میدیاکانى ئیتالیا تائێستا ٧٩ کەس توشى نەخۆشى کۆرۆنا بوون و یەکێکیش گیانى لەدەستداوە.

س.هـ