كیكی سیتین لەئەنجامەكە رازییە

وەرزش

26/02/2020‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەو ئەنجامە رازییە یانەكەی بەرانبەر یانەی ناپۆلی تۆماریكرد.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی ناپۆلی بووەو یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

سیتین لەدوای یارییەكە وتی: بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامی یارییەكە باش بوو، كار دەكەین بۆ ئەوەی لەیاری گەڕانەوەش بەهەمان شێوە یاری بكەین‌و ئەنجامەكە یەكلابكەنەوە.

یاری گەڕانەوە لەیاریگای كامپ نو بەرێوەدەچێت‌و تا رادەگەیەك ئەو یارییە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاسانە چونكە یاریگای خۆیەتی.

هـ ـ ح