ئامادەكاری كراوە.. لەرۆژئاوای كوردستان هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

کوردستان

26/02/2020‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر مەنال محەمەد هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی لەباكووری سوریا لەلێدوانێكی تایبەت بۆ شارپرێس وتی: ڕەوشی تەندروستی لێرە زۆر ئاساییە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە.

لەبارەی ڕەوشی كەمپی ئاوارەكان ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ڕەوشی تەندروستی ئەوانیش زۆرباشە و مانگی سور بە بەردەوامی چاودێرییان دەكات و پێداویستیان بۆ دابین دەكات.

ناوبراو وتیشی: هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە و هیچ كەسێكیش نەخراوەتە ژێر چاودێری و ئێمە ڕۆژانە زانیاری لەنەخۆشخانەی گشتی و تایبەتیەكان وەردەگرین هیچ دۆخێك نییە و هیوادارین هەروا بمێنین.

چەند رۆژێكە لەچەند وڵاتێكی ناوچەكە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، كە سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ چین دەگەڕێتەوەو بەهۆیەوە چەندین كەس مردوون.

هـ ـ ح