پۆتین لەگەمەی "متمانەم هەیە- متمانەم نییە" بەسەر ترامپدا سەردەكەوێت

ڕاپۆرت

19/03/2020‌ 1086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی نمایشی هێزی روسی- ئەمریكی مەترسیدار لە قووڵایی زەریاكاندا، كە لەو ململانێیە روسیاش دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ ئەمریكا دەمكوت بكات.

بەپێی راپۆرتەكە، دانی پێدا دەنرێت روسیا لە رووی كۆمەڵەی هەڵگری فرۆكەوە لاوازە، بنەمای هێزی كەشتیگەلی مۆسكۆ لە رووی مێژووییەوە بریتییە لە ژێر ئاوییە ئەتۆمییەكان. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەم بیروباوەڕە دەریاییە روسییە بووە مایەی بڵاوبوونەوەی تواناكەی لە زەریاكان بەگوێرەی پێویست لە بەرانبەر ركابەرەكانیدا بەنمرە یەكیش ئەمریكا. 

پێش ئەوەش گرەوەكان لەسەر ژێر ئاویەكان بڕیارێكی تەندروست بوو، بەوەی تێچووی كەمی ویستوە و لە رووی چالاكی شەڕكردنەوە كەمتر نەبووە لە فڕۆكە هەڵگرەكان.

بەڵام ئەمریكییەكان پێیان خۆشە گفتوگۆی ئەو لێكەوتەیە بكەن، كە لێدانێكی ژێر ئاوی روسی لە جۆری (Borei) بە رۆكێتەكانی بولافا ئەنجامی دەدات و پێیان وایە هێرشی تەنیا ژێر ئاوییەكی روسیا هەتا ئەگەر لە رۆژئاوای هاوایش بێت هێرشەكە دەگاتە سەر نیۆیۆرك.

لێرەدا، پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت، كە بڕوای ئەتۆمی روسیا خۆی لەمافی لێدانی یەكەمدا نابینێت و ئەگەری لێدانیكی خۆپارێزیشی هەیە بەبێ بەكارهێنانی كڵاوەی ئەتۆمی. 

دوای ئەوەش، ئەمریكییەكان بە دڵنیایەوە هەڵە نین لە توانای شەڕكردنی كەشتیگەلی دەریایی روسیا، لە هەمان كاتدا، دەتوانرێت بوترێت كەشتیگەلی دەریایی روسیا لە ئێستادا گەیشتووەتە ئاستێك، كە توانای تەواوەتی هەیە بەسەر زەریا جیهانیەكاندا.

لە میانی گەیشتنی كاتی گشتی دەریاوانی ژێر ئاوییەكانی روسیا بە 3000 رۆژ، دەكرێت مۆسكۆ بە متمانەوە باس لە گەڕانەوەی سێیەی ئەتۆمی ستراتیژی بكات.

بە درێژایی نزیكەی 30 ساڵ، ئەمریكییەكان بەسەر قووڵایی دەریاكاندا زاڵ بوون، بەڵام ئەو زەمەنە تێپەڕیوە، بۆچی ئەم بابەتە گرنگە؟ لەبەر ئەوەی رەگەزی نقوم بوون لە هێزەكانی دەمكوتكەری ئەتۆمی زۆر گرنگی پێدراوە لەپلانی ستراتیژی سەربازیدا. 

لێرەدا جیاوازیەك هەیە: كەشتیگەلی ژێر ئاویە رۆكێتیەكان- جیگای كارە ستراتیژیەكان دەگرێتەوە، بەڵام بنەمای كاری هێزە دەریایەكان بریتیە لە تەكتیك. واتە جێبەجێكردنی ئێشكگرتنی بەردەوام لەناوچە دیاریكراوەكاندا و بە كەنداوی مەكسیكیشەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا