باڕێك بۆ كەمكردنەوەی ترسی خەڵك خواردنەوەی "ڤایرۆسی كۆرۆنا " پێشكەشدەكات

هەمەڕەنگ

22/03/2020‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بۆ كەمكردنەوەی ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی بەشێك لەخەڵكی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی هاتوون، باڕێكی شاری مۆسكۆی پایتەختی روسیا رایدەگەیەنێت، كە ئەوان چارەسەرێكی كاریگەریان بۆ ئەو دۆخە دۆزیوەتەوە.

یانەی رازڤیدكا رایگەیاندووە، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان كردووە بە فرۆشتنی كۆكتێلی "كۆرۆنا ڤایرۆس"، كە لە كوپێك و دوو دەرزی پزیشكیدا پێشكەش دەكرێن‌و یەكێكیان شلەیەكی سوور و ئەوەی تریان شلەیەكی سەوزی تێدایە، بەڵام ئەنتۆن زاگاریان بەڕێوەبەری باڕەكە رەتیكردووەتەوە ئەو پێكهاتانە ئاشكرا بكات، كە كۆكتێلەكەی لێدرووست دەكرێت .

زاگاریا وتی: ئامانج لەو كۆكتێلە بریتییە لەوەی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو كەسانەی لە روسیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن یارمەتی دانیشتووانی مۆسكۆ بدەن بۆ ئەوەی بەسەر ترس و نیگەرانییەكانیاندا زاڵ ببن .

زاجاریا وتیشی: بیرۆكەی ئەو خوارنەوەیە وەك ڤایرۆسەكە لەپڕ سەریهەڵدا، كە بریارماندا هەوڵ بدەین لەكەمكردنەوەی ئاستی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵكیدا بەشداری بكەین .

هەڵسورێنەرانی بارەكە لە لەپەرەی فەرمی لە ئینستاگرام وتوویانە ئەو كەسانەی زیاد لەپێویست خواستی هەڵگرتنی كلێنسی سەرئاو و ئاردی گەنمیان هەیە بۆ كاتی داخستنی شارەكەیان ئەوە دەبێت كوپێك لەو كۆكتێلە بخۆنەوە .

زاگاریا هەروەها وتی: لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دەستەكانت بشۆیت و پابەندی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بیت، بەڵام پێویست بە ترس و تۆقین ناكات، لەبەر ئەوەی ترس یارمەتی كەس نادات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە