ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نیسان هاوشێوەی نییە

هەمەڕەنگ

23/03/2020‌ 1398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نیسانی وەبەرهێنی ئۆتۆمبیل، پلانی خۆی ئاشكرادەكات، كە نیازی هەیە ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە، كە لە پێشووتردا نمونەی نەبووە.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكە ناوی Ariya یە، لە زنجیرەی ئۆتۆمبیلەكانی  x trailی بەناوبانگە، لە ماوەی پێشوودا لە پێشانگای تۆكیۆ، نموونەیەكی ئەزموونی لەم ئۆتۆمبیلە نمایش كرا، تێبینی ئەوە كراوە ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دیكۆرێكی سەردەمی و گەنجانەیە بە بەروارد بە ئۆتۆمبیلەكانی پێشووتری هەمان كۆمپانیا.

درێژی ئۆتۆمبیلەكە 4 مەتر و 60 سانتیممەترە، پانییەكەی 192 سانتیممەترە، تایبەتمەندی EVP هەیە، كە وا دەكات ئۆتۆمبیلەكە لە ڕێگە سەخت و دژوارەكاندا بە پێی پێویست بەرز ببێتەوە.

ئۆتۆمبیلەكە دوو بزوێنەری كارەبایی بە كێشی 300 ئەسپ هەیە، تایبەتمەندی ئاژووكردنی خودكاری هەیە، كە پێویست بە شۆفێر ناكات ئامادەیی هەبێت. 

هەروەها تایبەتمەندی ئاگاداركردنەوەی لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێكی هاتوچۆ هەیە، كە ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی تایبەتمەندییەكی بەرزی ئاسایشیشە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ