ئایا دەستكێش لە كۆرۆنا دەمانپارێزێت؟

تەندروستی

23/03/2020‌ 1564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو هەموو ئامۆژگاری و ڕێنماییە یەكبەدوای یەكانەی لەبارەی چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە بڵاودەكرێنەوە وەك دەست شووشتن‌و دەمامك كردن لە شوێنە قەرەباڵغەكان، لەهەمان كاتدا دەبینرێت بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە دەستكێش بەكاردەهێنن .

سەبارەت بە ڕاددەی كاریگەری دەستكێش لە پێشگرتن لەتووشبوون بەو ڤایرۆسە، كەناڵی عەرەبییەی سعوودی پرسیارێكی ئاڕاستەی پێگەی فەرمی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە و ئەویش لەوەڵامدا بەو جۆرە وەڵامی پرسیارەكەی داوەتەوە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەسەر دەستكێشەكانیشدا دەنیشێت، ئەگەر بێت و دواتر دەست بۆ دەموچاوت بەریت ئەوە بێگومان ڤایرۆسەكەت بۆ دەگوازرێتەوە.

لەبەشێكی تری وەڵامەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیدا جەخت لە شووشتنی بەردەوامی دەستەكان كراوەتەوە، كە كاریگەرترین ڕێگایە بۆ بەرگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆڤید -١٩و پارێزگارییەكی باشتر لە دەستكێشەكان دەستەبەر دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی