شارپرێس:
لەگەڵ بەتەمەنداچوون بڕی كۆلاجین لە جەستەیدا كەمدەبێتەوە، كە پێكهێنەری چینە نەرمەكەی ژێر پێستە و ئیتر چرچولۆچی و هێڵەكانی سەر ڕووخسار دەردەكەون.
بەڵام دەكرێت دەركەوتنی ئەو گۆڕانكارییانە لەڕێگای گرتنەبەری هەندێك خوی تەندروستی رۆژانەوە دوا بخرێت و خاو بكرێتەوە، كە گرنگترینیان ئەمەنەن:
خواردنەوەی برێكی زیاتر لە چای سپی بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد ببێت و خواردنەوەی چای سەوز بۆ ئەوەی پێست لە ئۆكسیدەكان پاك بكاتەوە.
شەكر نەكردنە ناو خواردنەوەكان و كەمكردنەوەی شیرینی و شەكرەمەنییەكان.
خواردنەوەی برێكی زۆر لە ئاو بۆ ئەوەی پێست لە ژەهرەكان پاك بكاتەوە.
خواردنی ئەو میوانەی بە دژە ئۆكسێنەكان دەوڵەمەندن، لەگەڵ ڤیتامین سی، كە بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات، وەك شاتوو، مزرەمەنییەكان و هەنار.
بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی