راهێنەری گەلاتا سرای تووشی كۆرۆنا بوو

وەرزش

24/03/2020‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فاتح تیریم، راهێنەری یانەی گالاتا سرای توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بەو هۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی كرد.

تیریمی تەمەن 66 ساڵ لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

هەروەها نووسیویەتی دۆخی تەندروستیم زۆر باشەو دەتوانم ئەم قۆناغەش تێپەڕێن، هەرچەندە سەختیش بێت.

تیریم چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی گالاتە سرای بەدەست هێناوە گرنگترین نازناویش بردنەوەی نازناوی یۆرۆوپا لیگ بوو لەساڵی 2000.

هـ ـ ح