شارپرێس:
دكتۆر "كیانووش جیهانپوور" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 1762 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆمار كراوە و كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 24.811 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 122 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانیش بەڤایرۆسەكە لەئاستی وڵات بە 1934 كەس گەشتووە و ڕوونیشیكردەوە، لەماوەی 10 تا 15 خوولەك 1 كەس لەوڵاتەكەمان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدات.
جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 8931 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە و داوای لەهاووڵاتییانی وڵاتەكەشی كرد پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوەندە تەندروستییەكانی وڵات بن.
جیهانپوور هەروەها رایگەیاند، لەئێستادا وەزارەتی تەندروستی لەوڵاتمان سیستەمێكی پەیوەندیكردنی تایبەت بە نەخۆشانی كڕۆنایی بەهۆی سایتێكەوە دامەزراندووە و هەر لەوێوە هاووڵاتیان دەتوانن زانیاری پێویست لە چۆنیەتی دۆخیان و نەخۆشكەوتنیان بزانن و ڕێنمایی بكرێن، تا لە ئەگەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەكان بۆ چارەسەركردن بكرێن.
وەرگێڕان: یاسین نادر