شارپرێس:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ چوار وڵات ده‌ستیانكردووه به تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ به‌كارهێنانی پێكوته‌ی نه‌خۆشی سیل بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "Science Mag" پێكوته‌ی نه‌خۆشی سیل كه ته‌مه‌نی یه‌ك سه‌ده‌یه، ئێستا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپییه‌وه خراوه‌ته تاقیكردنه‌وه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی پێكوته‌كه دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و پێكوته‌یه‌وه ڕێگریی بكه‌ن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاخود ڕێگریبكه‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی ڤایرۆسه‌كه بو و چاكبوه‌وه، جارێكی دیكه تووش ببێته‌وه.
پێكوته‌كه "سیستمی به‌رگریی" مرۆڤ به‌هێزده‌كات و ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌توانرێت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیش به‌كاربهێندرێت.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری له‌كاتێكدایه، تا ئێستا 425,934 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه 109,241 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، هاوكات 18,957 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج