ئێران زانیاری نوێ لەبارەی سەرچاوەی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

جیهان

25/03/2020‌ 1905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، بەپێی زانیارییە نوێکانی بەردەستیان پارێزگای گەیلان دەبێت بە مۆڵگەی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەویش بەهۆی ئەوەی پێش سەپاندنی کەرەنتینە بەسەر شارەکەدا ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری ووهانی چینەوە بۆی گەڕاونەوە .


لەوبارەیەوە عەلی رەزا رەئیسی یاریدەدەری وەزیری تەندرووستی ئێران رایگەیاند کە زانیارییە سەرەتاییە نوێکان باس لەوە دەکەن کە پارێزگای گەیلان و شاری قوم دەبن بە مۆڵگەی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەویش بەوپێیەی پێش سەپاندنی کەرەنینە بەسەر ئەو شارانەدا  ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری ووهانەوە بۆیان گەڕاونەتەوە .


لەبەشیکی تری لێدوانەکەیدا رەئیسی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکانیان هێشتا سەرەتایین و بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر دەکەن .


تا ئەمرۆ چوارشەممە زیاتر لە ٤٢٨ هەزار کەس لەسەرانسەری جیهان تووشی ڤیرۆسی کۆرۆنا بووە ، کە لەو ژمارەیە ١٩ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و ١٠٩ هەزاریش چاکبوونەتەوە . 


هەرچی وڵاتی ئێرانیشە تائێستا ژمارەی تووشبووانی گەیشتۆتە ٢٧ هەزار کەس ، کە لەو ژمارەیە ٢٠٧٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٩ هەزاریش چاک بوونەتەوە .


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەشی هەرە زۆری وڵاتانی ناچار کردووە سنوورەکانی بەرووی دەرەوەدا دابخات و گەشتە ئاسمانییەکان رابگرێت و قەدەغەی هاتوچۆ بسەپێنن و دەرگای زانکۆ و خوێندنگاکان دابەخن و چەندین چالاکی و ڤیستیڤاڵیش هەڵبوەشیننەوە ، ئەوە جگە لە ڕێگریکردن لە گردبوونەوەی خەڵک و داخستنی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە