شارپرێس:
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میانى سه‌ردانێكى بۆ باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوایكرد كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به سوپا و دژه تیرۆر پاڵپشتى بكرێن.
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانى سه‌ردانێكى بۆ باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داواى به‌شداریپێكردنى هێزه‌كانى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كرد له‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا كه له ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێـ.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هۆشدارىدا له‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵات به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوده‌بات، ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هێز جێ به‌جێ نه‌كرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا 346 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون و 30 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق كرد په‌له بكات لهپتهوكردنى كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به سوپا ودژه تیرۆر.