شارپرێس:
به‌ر له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دانا، كه "لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران" ده‌كاته مه‌رجێك بۆ به‌شداریكردنی له‌كابینه‌ی نۆ، به‌ڵام كابینه‌ی هه‌شت به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌دواین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لابرد، سه‌رئه‌نجام مه‌رجه‌كه نه بووه ده‌ستكه‌وتی گۆڕان نه كابینه‌ی نۆ.
ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی ئابووری سه‌ختدا ده‌ڕوات و داهاتی ناوخۆی بوه‌ته سفر، له‌پاڵیشیدا داهاتی نه‌وته‌كه‌ی بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیوه، ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوه‌ته ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی پارتی، كه ئه‌و حزبه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ته، به‌رده‌وام جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كه له‌پشكی پارتییه پێداگیریی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكه‌ن، هه‌رچی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه كه باس له ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و حزبه دژ به‌و هه‌وڵه ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم كه پشكی گۆڕانه ڕایگه‌یاند "له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت بیر له ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه".
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: كێ ده‌بێته ئه‌ندازیاری ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و له‌پشت په‌رده‌وه كاری بۆده‌كات؟ یاخود ئه‌و لایه‌نه‌ی به ئاشكرا داوایده‌كات؟
"ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سوره"
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان تایبه‌ت بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌كرد "كۆمه‌ڵێك ڕێگه بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی موچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت" ده‌شڵێت "یه‌قینم هه‌یه یه‌كێتی و پارتی بیرۆكه‌ی وایان بۆ بێت، كابینه‌ی پێشوو ئه‌زموونی شیرینیان هه‌یه و ده‌نگه‌كانیان هه‌ڵكشا".
ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ژماره هه‌یه له‌به‌ری بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم باسی له هه‌ر جۆره بڕینێك له ده‌رماڵه‌و موچه‌كانیان كرد، به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه ئه‌و ژمارانه بڵێنه‌وه كه بریتییه له (داهاتی ناوخۆ، داهاتی نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت، كه زۆرترین گه‌نده‌ڵیی له‌هه‌ردوو سێكته‌ری داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وتدا ده‌كرێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ده‌كات، داهاتی ناوخۆ كه دێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له داهاتی نه‌وت زیاتره، به‌ڵام گه‌نده‌ڵییه‌كی بێشوومار له‌داهاتی ناوخۆدا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دابان محه‌مه‌د.
لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی هه‌رێم كه له‌پشكی گۆڕانه ناڕه‌زایه‌تی زۆری له‌نێو هاووڵاتیانی هه‌رێمدا دروستكردووه و موچه‌خۆران كه‌وتوونه‌ته دۆخێكه‌وه كه ده‌ترسن له‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ستكاریی موچه‌كانیان بكات، به‌ڵام دابان محه‌مه‌د پێداگریده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "101 ڕێگه هه‌یه بۆ زیادكردنی داهات بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، كۆتا ڕێگه ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه كه حكومه‌ت هه‌ر نابێت بیریشی لێبكاته‌وه، حكومه‌ت باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ده‌ستكاریی موچه بكات"، جه‌ختشیده‌كاته‌وه له‌وه‌ی "ده‌ستكاری موچه‌ی نایاسایی و موچه‌ی دووباره و خانه‌نشینی نایاسایی ده‌كرێت، نه‌ك موچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیعلی".
دابان محه‌مه‌د وردتر باس له‌و چاكسازییه ده‌كات كه له‌موچه‌دا ده‌كرێت و باس له‌وه‌ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی یاسای چاكسازییه‌وه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ڕێكخستنه‌وه له‌یه‌كه‌ی ژمێریاریی هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه بكات، كه ده‌یان هه‌زار بندیوار و موچه‌خۆری وه‌همی هه‌یه، له‌پاڵیدا ده‌یان هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی و بندیوار، مانگانه هه‌یه هه‌شت ملیۆن وه‌رده‌گرێت و ڕۆژێك له پۆستێكی باڵادا نه‌بووه، حكومه‌ت ده‌بێت ده‌ستبه‌رێت بۆ ئه‌وانه نه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه له‌چاكسازیدا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه له كۆمپانیا حزبیی و سێبه‌ره‌كانیان، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ته كاره‌كان بكات له‌ڵام له‌پێناو قازانجی كۆمپانیا حزبییه‌كان، كاره‌كان له حكومه‌ته‌وه دراوه‌ته كۆمپانیاكان.
ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌ت له ڕابردوودا دابویه سه‌رمایه‌داران ئێستا بووه‌ته بابه‌تێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ڕزگاركردنی موچه‌خۆران له ده‌ستكاریكردنی موچه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگرێته‌وه ده‌توانێت به‌شێك له دۆخی سه‌ختی ئابووریی تێپه‌ڕێنێت، دابان محه‌مه‌د له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"سێ سه‌رمایه‌داری هه‌ولێر كه قه‌رزی حكومه‌تیان له‌لایه ده‌توانن موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌قه‌رزه‌كانیان دابینبكرێت، سه‌رمایه‌دار هه‌یه به‌ته‌نیا خۆی 400 ملیار دینار قه‌رزی حكومه‌تی له‌لایه، ئێستا مایه‌پووچبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه كه ناتوانێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، به‌ڵام به به‌های 150 ملیۆن دۆلار موڵكی هه‌یه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه مافیان له‌لای ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌یه له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و موڵكانه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كه‌دا گرتووه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئازاترن له‌حكومه‌ت كه له مافه‌كانیان خۆشنابن".
نزیكه‌ی 800 ملیار دیناری قه‌رزی حكومه‌ت له‌لای سه‌رمایه‌دارانه، كه به‌وته‌ی دابان محه‌مه‌د ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگیرێته‌وه به‌بێ فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆش، ده‌توانرێت موچه‌ی یه‌ك مانگی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت و ئه‌م دۆخه تێبپه‌ڕێندرێت.
له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی وه‌زیری دارایی به‌رزبوه‌ته‌وه، هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "دەبێ بزوتنەوەی گۆڕان بەزویی هەڵوێستی خۆی دەربارەی دەسکاریکردنی موچەی فەرمانبەران رونبکاتەوە،دەبێ رایگشتی کوردستان بەگشتی و لایەنگر و دەنگدەرانی گۆڕان بەتایبەتی بزانن کە ئایا گۆڕان وەک لایەنێکی بەشداربوی ئەم حکومەتە لەگەڵ دەسکاریکردنی موچەیە یا رەتیدەکاتەوە؟!".
وه‌ك دابان محه‌مه‌د ده‌ڵێت "لۆد و فشار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی گۆڕان نه‌چێته ژێرباری ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه پێشتر ئه‌و حزبه به خاوه‌ن بیرۆكه‌ی "پاشه‌كه‌وتی موچه" تۆمه‌تبارده‌كرا و ئه‌وان تۆمه‌ته‌كه‌یان ڕه‌تده‌كرده‌وه، ئێستا پێیوایه "ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاساو و فرسه‌ت قۆستنه‌وه‌یه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو تایبه‌ت به شارپرێس ڕایگه‌یاند "به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی كه‌مبكرێته‌وه پێویست ناكات موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه، ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاساو و فرسه‌ت قۆستنه‌وه‌یه، پێشتر شه‌ڕی داعش و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كرایه پاساو، به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كیه‌كه به‌هه‌ده‌ردانی داهات و گه‌نده‌ڵییه له كۆمپانیا حزبییه‌كان، ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌تی ڕاسته‌قینه هه‌بێت ئه‌وا بۆ هه‌رێمێكی شه‌ش ملیۆن كه‌سی ئه‌و داهاتانه‌ی هه‌مانه به‌شی هه‌مووان ده‌كات".
وتیشی"ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابین حكومه‌ت ده‌ستكاریی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا ده‌بێت له دژی بوه‌ستینه‌وه و خه‌ڵك و موچه‌خۆرانیش پاڵپشتی لایه‌نه ناڕازییه‌كان بن، شه‌قام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بوه‌ستێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌قام دژ به‌و كاره بوه‌ستێته‌وه كاریگه‌ریی ده‌بێت و حكومه‌ت به‌چۆكدا دێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان كردووه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بن، تیایدا قسه له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كرێت هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت".
ڕ . ج