سعودییە رەتیدەكاتەوە لەرێككەوتنی "ئۆپیك+" كشابێتەوە

ئابوری

04/04/2020‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی سعودیی رەتیكردەوە لەرێككەوتنی "ئۆپیك+" كشابێتەوە، روسیا تۆمەتباری كردبوو بەكشانەوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودییە لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود گواستییەوە، كە ریاز لەرێككەوتنی "ئۆپیك+" نەكشاوەتەوە.

ئەمیر  فەیسەڵ سەرزەنشتی قسەكانی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیاشی كردووەو رایگەیاندووە، ئەو لێدوانە جێگەی شەرمە بۆ مۆسكۆ، چونكە روسیا خۆی لەرێككەوتنەكە دەرچووە.

شەوی هەینی ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، كە سعودییە لەرێككەوتنی "ئۆپیك+" كشاوەتەوەو بەو هۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هـ ـ ح