ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرەتای جەنگی جیۆسیاسی لەجیهان

ڕاپۆرت

09/04/2020‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پێداویستییەكی زۆر بە دووبارە چاوخشاندنەوە بە بنیادی جیهان لەژێر رۆشنایی پەتای كۆرۆنادا.

بەپێی راپۆرتەكە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشە لە هەمووان دەكات، بەڵام هەموان هەوڵی ئەوە دەدەن لێكەوتەكانی قەیرانە جیهانییەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە، كە ئەم قەیرانە گەورەیە بۆ یاریچییە سەرەكییەكانی جیهان لە گۆڕینی سیستەمی جیهانی، یان پارێزگاری كردن لێی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا گرەو لەسەر پاراستنی سیستەمی ئێستای جیهان دەكات، ئەو دەستبەرداری نووسینی قورس نابێت، ئەمەش دەكرێت لە میانی ئەو رێگایەوە ببینرێت، كە رەفتاری پێدەكات لەگەڵ قەیرانی پەتاكەدا. 

جگە لەوەش، واشنتۆن بەردەوامی دەدات بە قۆزتنەوەی پەتایكۆرۆنا لەهەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان هەیە بە یارییە گەورەكەی لەگەڵ وڵاتی چیندا.

بابەتێكی ئەوەیە توانای ئەمریكا بۆ هێرشكردنە سەر چین تا رادەیەكی زۆر سنووردارە لە ئایندەیەكی نزیكدا، تا ئێستاش پەتاكە لەبەردمماندایە و پێدەچێت لێكەوتەكانی لەسەر ئابووری ئەمریكا زۆر مەترسیدارتر بێت وەك لە سەر چین.

بەهێز بوونی چین و لاوازی ئەمریكا بەبێ ئەم قەیرانەی ئێستاش روویدەدا، ئەمە ئاراستەی سەرەكی بووە لە دەیەكانی كۆتاییدا، بەڵام رووبەرووبونەوەی زیاتری نێوان دوو هێزەكە لەم دواییەدا گەیشتە خاڵێكی گرنگ و رووبەرووبونەوەیەكی كراوە لەسەرجەم بەرەكان بووەتە ڕاستییەكی بەرچاو لە بازرگانییەوە بۆ رووبەرووبونەوەیەكی هەرێمایەتی.

لێرەدا زۆر شوێن پشت بە روسیا دەبەستن، چونكە جەنگی ئەمریكا و چین تەنیا بەشێكە لە جەنگێكی گشتی جیۆسیاسی، روسیا وەك كارتێكی ئەمریكی –چینی گەمە ناكات، بەڵام دەكرێت وەك فاكتەرێكی سەقامگیری كاربكات لە دۆخی ئالۆزتربوونی ململانێی نێوان واشنتۆن و پەكین.

كۆبوونەوەی پێنج زلهێزەكە پێشنیاری پۆتین بوو، بریارە لە سیپتەمبەردا لە نیۆرك ببەسترێت، ئەمەش لە ئێستادا، گرنگی تایبەتیی خۆی هەیە. 

بە گریمانەیی ناوی "یالتای نوێ" ی پێ دەڵێن، لەگەڵ خۆپارستن لەو راستییەی، كە جیهان لە ساڵی ١٩٤٥ دابەش كرا بەگوێرەی ئەنجامەكانی جەنگێكی گەورە، بەڵام ئێستاو لە زەمەنی ئاشتیدا هیچ كەسێك نایەوێت و ناكرێت رێككەوتن لەسەر هیچ شتێكی جدی بكرێت.

لە ئێستادا، و لەدوای بەرپابونی قەیرانی كۆرۆنا، كە ناوی جەنگێكی جیهانی نوێی لێ دەنێن، پێویستی رەگەزی سەربازی خۆی دەردەخات لە لوتكەی زلهێزەكاندا، و جیهانی دوای جەنگ ( بەمانای نەبوونی جەنگ نیە)، دەكرێ بە خێراییەك پێك بێت؛ خێرا تر بێت لەوەی پێشبینی دەكرا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا