ئەمریكاو ئێران.. زیندانییەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن

مەلەفی تایبەت

11/05/2020‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكسی بۆبلافسكی، لە گۆڤاری " غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئاماژەكانی ئالوگۆڕكردنی زیندانییەكان لە نێوان واشنتۆن و تاراندا.

بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ هەبوونی ئاڵۆزییە هەڵكشاوەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، هەردوولا بەندكراوەكانی یەكتری دەگۆڕنەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پێدەچێ لەم پرۆسەیەدا زانای ئێرانی "سیرۆس ئەسغەری" بگرێتەوە، كە لە زیندانێكی ئەمریكیدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە. 

لە بەرانبەردا ئەو ئەمریكییەی بۆ گۆڕینەوەكە پێشنیار كراوە بریتییە لە "مایك وایت"، كە دەسەڵاتدارانی ئێران بە ١٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی گاڵتەكردن بەسەركردەكانی ئەو وڵاتە.

ئەگەری ئالوگۆڕەكانی نێوان تاران و واشنتۆن یەكەم جار نییە، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەكانیان تا ڕادەیەكی زۆر ئاڵۆزە. 

لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، ئەمریكا زانای ئێرانی "مەسعود سلێمانی" ئازاد كرد لە بەرانبەر هاووڵاتیەكی ئەمریكیدا بەناوی "شیویه وانگ"، كە لە ئێران زیندانی كرابوو. 

بەڵام ئەم ئالوگۆرەو ئەگەری ئالوگۆڕی ترو كاریگەریەكانی لەسەر هەردوو وڵات، هێشتا زوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

هەروەك شارەزای سەربازی "یوری لیامین" پێیوایە رووداوەكە خۆی لە خۆیدا مانای شتێكی جدی نادات، بەڵام دەكرێت ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ هەنگاوی تر رووەو خاوكردنەوەی ئاڵۆزییەكان، لە هەمان كاتدا بە شێوەیەكی گشتی نموونەی ئەم ئالوگۆڕانە بە شێوەیەكی تایبەت كاریگەری نابێت لەسەر دۆخەكە، بەوەی سیاسەتی ئەمریكا لە فشار خستنە سەر ئێران و دەمكوتكردنی شێوازێكی دورودرێژی هەیە و لە كاتی شۆرشی ئیسلامییەوە پەیوەندیەكانیان بەردەوام روەو خراپ بوون دەڕوات. 

هەندێك جار كرانەوەی ناوازە روویداوە، كەچی دۆخەكە بەرەو خراپ بوون رۆیشتووە، دیارە واشنتۆن دەیەوێت فشار لەسەر ئێران بكات، بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوخۆی ئەو وڵاتە بشێوینێ رووەو رووخانی رژێمەكەی. 

لیامیان باسی لەوە كردووە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی رووبەرووبوونەوەیەكی چەكداری رووبدات، بۆیە هەر هەڵەیەك دەبێتە هۆی هەلگیرسانی جەنگ لە نێوانیاندا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا