شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مۆڵه‌تێكی بۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی دیاریكرد، بۆئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه گۆڕانكاریی له شێوازی كاركردنیدا ئه‌نجامبدات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌ی 30 ڕۆژی وه‌ك مۆڵه‌ت دایه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی، بۆئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه گۆڕانكاری "ڕیشه‌یی" ئه‌نجامبدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریشیدا له‌وه‌ی دوای ئه‌و مۆڵه‌ته ئه‌مریكا هاوكاری دارایی و ئه‌ندامێتی وڵاته‌كه‌یشی له‌و ڕێكخراوه ڕاده‌گرێت
تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ده‌گرێت، كه جددیی نه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و وای نیشانداوه كه ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه.
ڕ . ج