شارپرێس:
بڕیاره بۆ موچه‌ی مانگی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخستنه‌وه له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بكات، به‌شێكیش له ده‌رماڵه‌كان ده‌بڕدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به شارپرێسی وت، بۆ مووچه‌ی مانگی داهاتوو كه پێده‌چێت له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش دابه‌شبكرێت، حكومه‌ت به سیستمی نوێ موچه دابه‌شده‌كات و ده‌ستكاریی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، به‌شێك له ده‌رماڵه‌كان ده‌بڕدرێن و پاساوی حكومه‌ت بۆ بڕینیان ئه‌وه‌یه، كه ده‌رماڵه‌كان پاڵپشتی یاساییان نییه، هاوكات به‌شێكی دیكه‌ش له‌و ده‌رماڵانه ڕێكده‌خاته‌وه، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، حكومه‌ت تا ده‌رماڵه‌كان ڕێكنه‌خاته‌وه نازانێت كه‌ی ده‌توانێت موچه‌ی مانگی داهاتوو دابه‌شبكات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غداش بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا به‌غدا كۆتایی مانگی شه‌ش پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ده‌نێرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا حكومه‌ت ڕێكخستنه‌وه له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و به‌شێكیان ده‌بڕێت و به‌شێكی دیكه‌یان ڕێكده‌خاته‌وه به‌ڵام ده‌شڵێت "هێشتا حكومەت نازانێت چەند پارەی بۆ دەگەڕێتەوە".
ڕ . ج