شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به ناردنی 370 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا و دانیشتنی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و دروستكردنی كه‌شی لێكتێگه‌یشتن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به ناردنی 370 ملیار دینار بۆ هه‌رێم وه‌ك نیشاندانی نیه‌تپاكی و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بابه‌ته‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
شارپرێس زانیویه‌تی، پاره‌كه‌ی به‌غدا به‌ر له كۆتایهاتنی ئه‌م مانگه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
وا بڕیاره جارێكی دیكه شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆببێته‌وه بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌كان.
ڕ. ج