یەكێتی لەسەر ڕاسپاردەی هاوسەرۆكانی زیندانییەكانی رادەست كردووەتەوە

کوردستان

21/05/2020‌ 1405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكەركوك دەڵێت: ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكرێنەوە 160- 170 زیندانین، كە لەزیندانەكانی سلێمانیەوە دەگوازرێنەوە و ڕادەستی حكومەتی عێراقی دەكرێنەوە.

قسەكانی محەمەد عوسمان لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو دەشڵێت: ئێمە وەك مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی لەكەركوك لەسەر ڕاسپاردەی هەردوو هاوسەرۆكەكەی یەكێتی هەستاین بەنێوەندگیری لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە هیچ بەرانبەرێكی نییە.

ناوبراو ئەوەش دەڵێت: تا ئەم دەقەیە لەپێناو خاكەكەمان ومیللەتەكەمان ئەم دەستپێشخەرییەمان كردووە، نەك ئەم دەستپێشخەرییە، چەند دەستپێشخەری تریش هەبێت دەیكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش حكومەتی هەرێم بەپێی رێككەوتنێك ژمارەیەك چەكدارانی داعشیان رادەستی حكومەتی عێراق كردەوە، بۆ ئەوەی دادگایی بكرێن.

هـ ـ ح