نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەو لە 37 دۆلار نزیكبووەتەوە

ئابوری

21/05/2020‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ پێنجشەممە نرخەكانی نەوت جارێكی تر بەرزبوونەوە، كە ئەویش هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمەریكی و زۆربوونی خواست لەسەری، كە نرخی نەوتی خاوی برینتیش خۆی لە ٣٧ دۆلاری ئەمەریكی نزیك كردەوە .

دوای ئەوەی ئیدارەی زانیارییەكانی وای ئەمەریكی پیشانیدا نەوتی عەمباركراوی ئەمەریكی بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەك بەبڕی پێنج ملیۆن بەرمی كەمتر لەهەفتەی رابردوو تۆمار كردووە، جارێكی تر نرخەكانی نەوت بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

نرخی تێكەڵەی برینتی دەریای باكوور بۆ 36.51 دۆلار بەرزبووەوە بەتێكرای بەرزبوونەوەی 2.04%، هەروەك نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكیش بۆ 34.17 دۆلاری ئەمەریكی بەرزبووەوە بەتێكرای بەرزبوونەوەی %2.06 .

بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت بەهۆی نیگەرانییەكانی لێكەوتە ئابوورییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شلۆقی دەمێنێتەوە ، بەتایبەت كە ئەمەریكا گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاوە لە جیهاندا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی