شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی
تورکیا پیاوێکی ئێرانیان دەستگیر کردووە دوای ئەوەی ماڵە دراوسێکانی پۆلیسیان
ئاگادار کردۆتەوە کە خاولییەکی هەڵواسیوە ئاڵای بەریتانیای پێوەیە، کە ئەوەشیان
وەک کارێکی بێزراکەرانە هەژمار کردووە .
بەگوێرەی
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمەریکی رۆژی
سێشەممە پۆلیس ئەو کەسەی لە شاری قەیاسەری لەناوەڕاستی تورکیا دەستگیر کردووە،
ئەویش دوای ئەوەی ماڵە دراوسێکانی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە، لەکاتی
دەستگیرکردنیدا بە چەپڵە و هەڵهەلەکێشان پێشوازیان لەو کارەی پۆلیس کردووە .
نووسینگەی
والی شارەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی پیاوەکە بەرگری لەخی کردووە بەوەی ئەو
تەنیا ویستوویەتی خاولییەکەی وشک بکاتەوە و هیچ مەبەستێکی تری نەبووە .
رووداوەکە
لەکاتی پشووی ئاهەنگەکانی رۆژی گەنجان و وەرزشە کە دەکەوێتە ١٩ی ئایار، ئەویش ئەو
رۆژەیە کە لەساڵی ١٩١٩ جەنگی سەربەخۆیی تورکیا دژ بە هێزە داگیرکەرەکان دەستیپێکردووە
کە لەناویاندا سوپای بەریتانیا .
ئاژانسە
ئەمەریکییەکە باسی لەوە کردووە کە لەیەکێک لە سیماکانی ئەو ئاهەنگە ئەوەیە کە
تورکەکان ئاڵای وڵاتەکەیان بەسەر باڵکۆنەکانیاندا هەڵدەواسن .
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی